Accessibility links

لە ئەنجامی هێرشێکی گروپی ئەلشەباب لە سۆماڵ لانیکەم 18 کەس کوژران


چەكدارانی ئەلشەباب لە هێرشێكدا لە ناوچەی ناوەڕاستی سۆماڵ لانیکەم 18 هاوڵاتی مەدەنییان كوشت و ئەو بارهەڵگرانەشیان تێكشكاند كە پێداویستی خۆراكیان باركردبوو.

ئەو گرووپە ئیسلامییە هێرشەکەیان لە ناوچەی هیران لە ویلایەتی هیرشابێل لە ناوەڕاستی سۆماڵ دەست پێکردووە. دانیشتوانی ئەو شارە ڕایانگەیاند، بارهەڵگرەکان پێداویستی خۆراکیان لە شاری بەلەدوەینەوە بۆ شارۆچکەی مەهاس دەگواستەوە.

فەرەح عەدەن، گەورەیەکی ناوچەکە لە ڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی گوتووە، گروپی شەباب 18 هاوڵاتی مەدەنی کوشتووە و چەند بارهەڵگرێکی خۆراکی فریاگوزاری سووتاندوە کە شەوی ڕابردوو بەرەو شارۆچکەی مەهاس دەڕۆیشتن."

ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی سۆنا بڵاویکردەوە، چەکدارانی ئەلشەباب بارهەڵگرەکانیان سووتاندووە کە خۆراکی فریاگوزارییان بۆ مەهاس هەڵگرتووە و "زۆربەی خەڵکی ناو ئۆتۆمبێلەکانیان کوشتووە."

ئەو گرووپە ئیسلامییەی کە پەیوەندی بە ئەلقاعیدەوە هەیە، زیاتر لە دە ساڵە شەڕ لەگەڵ حکومەتی ناوەندی سۆماڵدا دەکات. دەیەوێت لەسەر بنەمای لێکدانەوەی توندی یاسای شەریعەتی ئیسلامی حوکمڕانی خۆی دابمەزرێنێت.

گروپەکە زۆرجار بۆردومان و هێرشی دەمانچە و هێرشی دیکەی بۆ سەر هەردوو ئامانجی سەربازی و مەدەنی ئەنجام داوە.

مانگی ڕابردوو زیاتر لە 20 كەس لە هێرشێكدا كوژران كە تیایدا چەكدارانی ئەلشەباب هەڵیانكوتایە سەر هۆتێل حەیات لە مۆگادیشۆ، شەڕێكی 30 كاتژمێری لێكەوتەوە، لەكاتێكدا سەربازانی حكومەت هەوڵی كۆتاییهێنان بە گەمارۆ و ئازادكردنی بارمتەكانیان دەدا.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG