Accessibility links

بایدن پرۆژە یاسایەکی 430 ملیار دۆلاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا و هەڵاوسانی ئابوری واژۆ دەکات


سەرۆک جۆو بایدن ڕۆژی سێشەممە واژۆی لەسەر پڕۆژە یاسایەکی 430 ملیار دۆلاری کرد بۆ ناوخۆی ئەمەریکا کە وەک گەورەترین پاکێجی کەشوهەوا لە مێژووی ئەمەریکادا هەژمار دەکرێت بۆ کەمکردنەوەی دەردانی گازی گەرمهێن و زیانبەخش لە ناوخۆی وڵاتدا، هەروەها پڕۆژەکە بۆ دابەزاندنی نرخی دەرمانی بە ڕەچەتە و بەرزی هەڵاوسانی ئابوریش دەگرێتەوە.

لە چالاکیەکی کۆشکی سپیدا کە بایدن و ڕێبەرە دیموکراتەکان بەشدارییان تێدا کرد لەوانە سیناتۆر جۆ مەنشین لە ویلایەتی وێست ڤێرجینیا، کە پشتگیریکردنیان زۆر گرنگ بوو بۆ تێپەڕاندنی یاسای کەمکردنەوەی هەڵاوسان لەسەر بنەمای پارتەکەیان، دوای ئەوەی گرتنەبەری ڕێوشوێنەکان گەمارۆی زۆر گەورەتری سازکرد بەراورد بە فشارەکانی کۆشکی سپی.

مەنشین ئەو یاسایەی بە "پڕۆژە یاسایەکی هاوسەنگ" ناوبردووە.

بایدن ئەو واژۆکردنەی بەکارهێناوە بۆ ڕەخنەگرتن لە کۆمارییەکان. دیموکراتەکان هیوادارن سوود لە زنجیرەیەک سەرکەوتنی یاسادانان وەربگرن لە هەڵبژاردنەکانی ناوەڕاستی ماوەی کاتی کۆنگرێس لە مانگی 11 دا و هەڵمەتەکانی بانگەشەی یاسایی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڵاوسانی ئابوری بخەنە بواری جێبەجێکردنەوە.

بایدن گوتیشی "لەم ساتەوەختە مێژووییەدا دیموکراتەکان لایەنگری گەلی ئەمەریکا بوون و هەموو کۆمارییەکان لایەنگری بەرژەوەندییە تایبەتەکان بوون. "هەموو کۆمارییەک لە کۆنگرێس دەنگیان بە دژی ئەم پڕۆژە یاسایەدا."

یاسای بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا و دابەزاندنی نرخی دەرمانی بە ڕەچەتە و ئامانجی کەمکردنەوەی دەردانی گازی گەرمهێنی ڕووپۆشی هەوای دەوری گۆی زەویشی گرتەوە. هەروەها ڕێگە بە بیمەی تەندروستی دەدات دانوستان لەسەر کەمکردنەوەی نرخی دەرمان بۆ بەساڵاچووان بکات و دڵنیابێت لەوەی کۆمپانیاکان و دەوڵەمەندەکان ئەو باجانە دەدەن کە قەرزارن.

بەڵام کۆمارییەکان ڕەخنەیان لە یاساکە گرت کە کارێکی کەمی بۆ دابەزاندنی نرخەکان کردووە. میچ مەککۆنێل سەرۆکی کۆمارییەکانی ئەنجومەنی سینات ڕایگەیاند، یاسا نوێیەکە کاریگەری پێچەوانەی دەبێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG