Accessibility links

ئەمەریکا پیلانگێڕییەکی ئێران بۆ کوشتنی جۆن بۆڵتن ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی ئاشکرا دەکات


وەزارەتی دادی ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە پیلانێکی ئێرانیان بۆ کوشتنی جۆن بۆڵتن ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتیمانی کۆشکی سپی ئاشکرا کردووە، هەروەها ئەندامێکی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران تۆمەتبار دەکات و ئاشکرای دەکات.

وه‌زاره‌تی دادی ئەمەریکا ڕایگه‌یاند كه‌ شه‌هرام پوورسه‌فی ته‌مه‌ن 45 ساڵ كه‌ به‌ مه‌هدی ڕه‌زایی ناسراوه‌، پێشنیازی كردووه‌ 300 هه‌زار دۆلار بداته‌ کەسێک له‌ ئه‌مەریكا بۆ كوشتنی بۆڵتۆن باڵیۆزی پێشووی ئه‌مەریكا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان.

وه‌زاره‌تی داد ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ پێده‌چێت ئەو پلانە بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی باڵای سوپای پاسداران دانرابێت کە له‌ عێراق له‌ مانگی یەکی ساڵی 2020 کوژرا.

ئەم تۆمەتە لە كاتێكدایە كە ئێران لە هەڵسەنگاندنی دانوستانەكانی ڤیەننادایە کە مەبەست لێی زیندووكردنەوەی ڕێككەوتنەکەی ساڵی 2015 یە كە ئامانجی لێی ڕێگریكردنە لە پەرەپێدانی چەكی ئەتۆمی تاران.

ماوەی چەند مانگێکە تاران ئەو دەسپێشخەریەی ڕێککەوتنەکەی ڕاگرتووە و داوای کردووە کە ئەمەریکا بە فەرمی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وەک سپۆنسەری تیرۆر لە لیستی تیرۆردا لاببات.

ماسیۆ ئۆلسن یاریدەدەری داواکاری گشتی ئەمەریکا ڕایگەیاند "ئەمە یەکەمجار نییە پیلانەکانی ئێران بۆ تۆڵەسەندنەوەی لە کەسایەتییەکانی سەر خاکی ئەمەریکا ئاشکرا دەکەین و ماندوو نەناسانە کاردەکەین بۆ ئاشکراکردن و تێکشکاندنی هەر یەکێک لەو هەوڵانە."

بەپێی تۆمەتەکان، پوورسەفی هەوڵیداوە کوشتنی بۆڵتن ڕێکبخات لە مانگی دەی ساڵی 2021ەوە، کاتێک بە شێوەی ئۆنلاین پەیوەندی بە کەسێکی نەناسراوەوە کردووە لە ئەمەریکا، سەرەتا گوتوێتی وێنەکانی بۆڵتنی دەوێت.

ئەو کەسە ئەو کەسە ئێرانییەی بۆ پەیوەندییەکی دیکە گواستۆتەوە، کە دواتر پوورسەفی داوای کوشتنی بۆڵتۆنی لێکردووە.

پێشنیاری 250 هەزار دۆلاری بۆ کردووە، کە دواتر دانوستانیان لەسەر کرا تا 300.000 هەزار دۆلار ڕیکەوتوون لەسەری.

وەزارەتی داد دەڵێت: "پوورسەفی ئاماژەی بەوەشکردووە، کارێکی زیادەی هەیە، کە یەک ملیۆن دۆلاری دەداتێ."

بەڵگەنامەکانی دادگا دەڵێن؛ بەڵام کەسی دووەم سەرچاوەیەکی نهێنی بووە بۆ نووسینگەی دیاریکردنی ناسنامەی سەر بە دەزگای فیدراڵی ئەمەریکا.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG