Accessibility links

دیموکراتەکانی ئەنجومەنی سینات پاکێجی بودجەیان تێپەڕاند کە سەرکەوتنە بۆ سەرۆک بایدن


دیموکراتەکان ڕۆژی یەکشەممە پاکێجی ئابووری ساڵی هەڵبژاردنەکانیان ڕەوانەی ئەنجومەنی سینات کرد بۆ پەسەندکردن، سازشێکی سەختە بەڵام خواستێکی گەورە نیە لە ئاست ڕوانینی ناوخۆیی سەرەکی سەرۆک جۆو بایدن، بەڵام سازشێکە کە هێشتا ئامانجە ڕەگداکوتاوەکانی پارتەکەی بەدی دەهێنێت کە بریتین لە خاوکردنەوەی گەرمبوونی کەشوهەوای جیهان، کەمکردنەوەی تێچووی دەرمان و سەپاندنی باج بەسەر کۆمپانیا گەورەکاندا.

پاکێجەکە کە بە 740 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت، ڕەوانەی ئەنجومەنی سینات کراوە، کە یاسادانەران خۆیان ئامادە دەکەن بۆ جێبەجێکردنی کارە بەراییەکانی بایدن، گۆڕانکارییەکی سەرسوڕهێنەرە لەوەی کە پێدەچوو هەوڵێکی لە دەستچوو و مەحکوم بێت بە شکست لە ناکاو گەڕایەوە بۆ نێو گۆڕەپانی سیاسی. لە کاتێکدا دیموکراتەکانی ئەنجومەنی سینات بە یەکگرتوویی بە ئەنجامی 51-50 بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆک کاملا هێرس دوای دانیشتنێکی تەواوی شەوەکە دەنگێکی یەکلاییکەرەوەی دا.

سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن لە بەیاننامەیەکدا لە کەناری Rehoboth لە ویلایەتی دێلەوەر ڕایگەیاند "ئەمڕۆ دیموکراتەکانی ئەنجومەنی سینات لایەنگری خێزانە ئەمەریکاییەکان بوون لەسەر حسابی بەرژەوەندییە تایبەتەکان." "من کە خۆم کاندید کرد بۆ سەرۆک، بەڵێنم دا کە حکومەت جارێکی دیکە کار بۆ خێزانە فەرمانبەر و کرێکارەکان بکەم و ئەوەش ئەوەیە کە ئەم پڕۆژە یاسایە دەیکات."

سەرۆک داوای لە ئەنجومەن کرد بە زووترین کات پڕۆژە یاساکە پەسەند بکات. نانسی پێلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنەکە گوتی ئەنجومەنەکەی "بە خێرایی هەنگاو دەنێت بۆ ناردنی ئەم پڕۆژە یاسایە بۆ سەر مێزی سەرۆک." بڕیارە ڕۆژی هەینی دەنگدانی ئەنجومەنی نوێنەران بكرێت.

سەرۆکی زۆرینەی ئەنجومەنی سینات چاک شومەر، کە سەر بە پارتی دیموکراتە لە پشکی ویلایەتی نیۆرک پێش دەنگدانی کۆتایی ڕایگەیاند "ئەوە ڕێگایەکی درێژ و سەخت و پڕ هەڵبەز و دابەز بوو، بەڵام لە کۆتاییدا گەیشتین."

ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەنجومەنی سینات مێژوو دروستدەکات. من دڵنیام یاسای کەمکردنەوەی هەڵاوسان وەک یەکێک لە دەستکەوتە یاساییە پێناسەکراوەکانی سەدەی بیست و یەکەم بەردەوام دەبێت. "

سیناتۆرەکان بەشداریان لە کێبڕکێی دەنگدان کرد کە بە درێژایی کاتژمێرەکانی ڕۆژی شەممە دەستی پێکرد و تا درەنگانێکی پاشنیوەڕۆی یەکشەممە درێژەی کێشا. دیموکراتەکان نزیکەی 3 چاکسازی هەموارکردنی کۆمارییەکانیان ڕەتکردەوە کە بە ئامانجی شکستپێهێنانی پڕۆژە یاساکە داڕێژرابوو. لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئۆپۆزسیۆن؛ کۆدەنگی دیموکراتەکان پێکەوە گەیشتە 50 بە 50.

سەرچاوە/ ئەسۆشەیتد پرێس

XS
SM
MD
LG