Accessibility links

چاوپێکەوتنی تایبەتی دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ وەزیری دەرەوە ئەنتۆنی بلینکن


ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە چاوپێکەوتنێکی تایبەت لەگەڵ سەن نارین لە بەشی خەمیری دەنگی ئەمەریکا لە هۆتێل سۆخا لە شاری پۆنۆم پێن لە کەمبۆدیا ئەنجامدا لە ڕێکەوتی ڕۆژی 5 ی مانگی هەشتی ساڵی 2022 دوای بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئاسیا ASEAN و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی نۆرەی ئەمساڵی ASEAN، سەرۆک وەزیر هون سێن لە کەمبۆدیا. بابەتی گفتوگۆکە بریتی بوون لە سەردانی پێلۆسی بۆ تایوان و قەیرانی میانمار، هەڵبژاردنەکانی کەمبۆدیا و بنکەی دەریایی ریام لە کەمبۆدیا.

لەسەر سەردانەکەی پێلۆسی بۆ تایوان و دواتر کاردانەوەکان و هەروەها وەڵامدانەوە لەلایەن چینەوە پرسیار لە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرا، لە وەڵامدا ئانتۆنی بلینکن دەڵێت " سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران نانسی پێلۆسی لە بەشی یاسادانەرانی ئێمەیە کە بەشێکی سەربەخۆ و هاوبەشی حکومەتە. وە ئەو مافی ئەوەی هەیە ئەو سەردانە بکات وەک زۆرێک لە ئەندامانی کۆنگرێسەکەمان سەردانی تایوانیان کردووە لەنێویاندا ئەمساڵ.

بەڵام بەبێ گوێدانە ئەوە، کاردانەوەی چین ئەوەندە ناپێویست و ئەوەندە مەترسیدارە، هەرچییەک هەستی پێبکات لەبارەی سەردانەکەوە، 11 مووشەکی بالیستی هەڵدەدات لەنێویاندا بەسەر تایواندا، کەشتییەکانی دەنێرێت بۆ هەموو دەوروبەری تایوان.

پێنج لەو مووشەکانەی کە هاویشتوونی لە نزیک ژاپۆن کەوتونەتە خوارەوە. پێموایە ئەوەی لە وڵاتانی سەرتاسەری ناوچەکە دەیبیستن، لەنێویاندا وڵاتانی ئاسیای گروپی ASEAN کە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە، نیگەرانی ڕاستەقینەیان دەربڕیوە بەرامبەر ئەم کارانە کە چەندە دەتوانن ناسەقامگیر و مەترسیدار بن. بۆیە پێموایە زۆر گرنگە بەرپرسیارانە مامەڵە بکەیت. ئەمەریکا بڕیار نییە بەشداری هیچ کردارێکی وروژێنەر بکات. ئێمە پێمانوایە پێویستە دەریاکان ئارام بکرێنەوە. گەرووی تایوان گرنگییەکی هێجگار زیندووی هەیە بۆ هەموو وڵاتانی ناوچەکە.

هاوکات سەبارەت بەوەی ئایا ئەمەریکا هیچ سزایەکی ئابووری دەخاتە سەر حوکمڕانی جۆنتا، لەنێویاندا کارگەی نەوت و گاز لەو وڵاتەدا؟

لە وەڵامدا وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت "پێموایە ئەوەی دەیبینین ئەوەیە کە ڕژێم بە تەواوەتی بێ وەڵامە بەرامبەر بە هەموو هەوڵێک بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانەی کە بەهۆی کودەتاکە دروست بووە. وە هەوڵێک هەیە لەلایەن وڵاتانی ئاسیاوە لە ASEAN لە ماوەی چەندین مانگێکدا بۆ جێبەجێکردنی ئەو کۆدەنگییە پێنج خاڵییەی کە ڕژێم لە میانمار واژۆی لەسەر کردووە، بەڵام بە تەواوی ئامادە نەبووە جێبەجێی بکات. وەستاندنی توندوتیژییەکان، ئازادکردنی زیندانییەکان، خستنەوەی میانمار بۆ سەر ڕێگای دیموکراسی. کەواتە بە لەبەرچاوگرتنی ئەوە، ئێمە پێمانوایە کە وڵاتان دەبێ بە دوای ڕێگایەکدا بگەڕێن بۆ ئەوەی فشاری زیاتر بخەنە سەر ڕژێم، فشاری ئابووری، فشاری سیاسی. پێویستە لەگەڵ هەموو نوێنەرانی خەڵکی میانمار، لەنێویاندا حکومەتی یەکێتی نیشتمانی، پەیوەندی دروستبکەن.

هەر لەبارەی کەمبۆدیاوە ئەنتۆنی بلینکن چاوی بە سەرۆک وەزیران هون سێن کەوتووە، سەبارەت بەوەی ئایا باسی چیان کردووە و بلینکن چی پێ گوتووە؟

لە وەڵامدا دەڵێت "گفتوگۆیەکی فراوانمان کرد لەسەر چەندین بابەتی جیاواز. پێموایە گرنگترین شت کە گوتم ئەوەیە کە ئەمەریکا دەیەوێت پەیوەندییەکی ئەرێنی لەگەڵ کەمبۆدیا هەبێت. ئێمە دەمانەوێت لەسەر ئەو بناغە باشە بونیاد بنێین کە پێشتر هەمان بووە. ئێمە شانازی بەو ڕاستییەوە دەکەین کە ئەمەریکا گەورەترین بازاڕی هەناردەکردنە بۆ کەمبۆدیا.

پرسیارێکی کۆتایی سەبارەت بە بنکەی دەریایی ریام بوو. چی بەسەر سوپای چین و ئەمەریکادا دێت؟ ئایا ئەمەریکا داوای دووبارە سەردانیکردنەوە دەکات دوای تەواوبوونی بیناسازییەکە؟

لە وەڵامدا وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت "باشە ئەمە پێش هەموو شتێکە لە دڵنیابوون لەوەی کە کەمبۆدیا سیاسەتێکی دەرەوەی بەڕاستی سەربەخۆی هەیە و هەست بە فشار ناکات، بێگومان لەلایەن هیچ کەسێکەوە. وە کاتێک باس لە بنکەی دەریایی ڕیام دەکرێت، پێموایە وڵاتانی سەرتاسەری ناوچەکە زۆر نیگەران دەبن ئەگەر هەر وڵاتێک کۆنترۆڵی تایبەتی هەبێت یان بەکارهێنانی هەر بەشێکی بنکەکە یان هەر شتێک لەوێ بکات کە ئاسایشی وڵاتانی دیکەی ناوچەکە تێکبدات. بۆیە پێم وایە گرنگە شەفافیەت هەبێت و دڵنیا بین لەوەی بنکەکە کراوە بێت بۆ هەمووان و بۆ بەکارهێنانی تایبەتی هیچ وڵاتێک نەبێت.


XS
SM
MD
LG