Accessibility links

نوێنەری ڕووسیا: نوێبوونەوەی دانوستانەکان بۆ بوژاندنەوەی ڕێککەوتنی ناوکی ئێران لە قۆناغێکی ڕژددایە


نوێنەری ڕووسیا بۆ دانوستانەکان سەبارەت بە زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنامە ناوکییەکەی ساڵی 2015 ی ئێران لەگەڵ زلهێزانی جیهان ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند لە کەشێکی ڕژددا دەستیان پێکردووەتەوە؛ تەنانەت ئەگەرچی کەم کەس چاوەڕوانی سازشێکی پێشکەوتوو دەکات لە کاتێکدا بەرنامەی پیتاندنی یۆرانیۆمی لە تاران بەرەو پێشەوە دەڕوات و ناکۆکی دروستکردووە.

وتووێژی ناڕاستەوخۆی نێوان تاران و واشنتۆن ڕۆژی پێنجشەممە بە دیداری عەلی باقری کانی سەرۆکی دانوستانکاری بەرنامە ناوەکییەکەی ئێران و ئێنریکی مۆرا ڕێکخەری یەکێتی ئەوروپا لە ڤییەنا دەستی پێکردەوە.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بە پشتبەستن بە یەکێک لە بەرپرسانی ئێرانی و یەکێک لە بەرپرسانی ئەوروپی لە مانگی 6 دا ڕایگەیاند تاران بەربەستێکی گەورەی تێپەڕاندووە کە نوێنەرایەتی داواکاییەکی دەکات بۆ لابردنی سوپای پاسداران لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییە بیانییەکانی ئەمەریکادا.

بەرپرسێکی باڵای ئێران پێشنیاری کرد کە ڕەنگە ئەو پرسە چیتر خاڵێکی چەسپاو نەبێت و ڕۆژی پێنجشەممەش بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند؛ ئێمە پێشنیاری تایبەت بە خۆمانمان هەیە کە لە دانوستانەکانی ڤیەننادا تاوتوێ دەکرێت، وەک هێدی هێدی هەڵوەشاندنەوەی سزاکانی سەر سوپای پاسداران.

دوای دیداری باقری کانی ڕۆژی هەینی، نوێنەری ڕووسیا میخائیل ئولیانۆڤ لە زاری ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی ئێران (ئیرنا)ەوە بڵاویکردەوە، گەیشتن بە هێڵی کۆتایی "ڕەنگە ئەوەندە ئاسان نەبێت، کاتیش ئەوە دیاریدەکات کە ئایا سەرکەوتوو دەبین یان نا." هەروەها گوتیشی بەڵام بەگشتی گفتوگۆکان لە کەشوهەوایەکی جدییدایە.

جۆن کیربی وتەبێژی ئاسایشی نیشتیمانی کۆشکی سپی ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند، دانوستانەکان "لەم خاڵەدا تاڕادەیەک تەواو بوون."

باقری کانی ئەرکی سازشکردنی خستە ئەستۆی کۆشکی سپی و لە تویتێکدا ڕایگەیاندووە؛ پێویستە ئەمەریکا "دانایی نیشان بدات و بەرپرسیارانە مامەڵە بکات".

لایەنە ئەوروپییەکانی ئەو ڕێککەوتنە لە بەیاننامەیەکدا داوایان لە ئێران کردووە "داواکاری ناواقیعی لە دەرەوەی بازنەی JCPoA (رێککەوتنی ئەتۆمی) نەکات، لەنێویاندا سەبارەت بە پارێزبەندییەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی".

لە بەیاننامەکەدا هاتووە "دەقەکە لەسەر مێزەکەیە، جارێکی دیکە دانوستانەکان ناکرێتەوە، ئێستا دەبێت ئێران بڕیاری کۆتاییهێنان بە ڕێککەوتنەکە بدات لە کاتێکدا ئەمە هێشتا ئەگەری هەیە."

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی هەینی گوتی "بۆ تیمی دانوستانکاری تاران، قازانجی ئابووری ئێران لەو ڕێککەوتنە، ڕەچاوکردنی 'هێڵە سوورەکان"ی ئەو وڵاتە و پاراستنی توانا و تەکنەلۆژیای ئەتۆمی ڕەسەن جێگەی بایەخی جددییە".

پاشماوەیەکی کەم لە ڕێکەوتنەکەی ساڵی 2015 ی نێوان ئێران و ئەمەریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ڕووسیا و چین کە سزاکانی سەر تارانیان هەڵوەشاندەوە لە بەرامبەر سنووردارکردنی چالاکییەکانی پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن ئێران کە ڕۆژئاوا ترسی ئەوەی هەیە بۆمبی ئەتۆمی لێبکەوێتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG