Accessibility links

هەڵاوسانی ئابوری فشاری دارایی بۆ گەنجانی ئەمەریکا و ئەوانەی داهاتیان کەمە دروستکردووە


لە کاتێکدا بەرزبوونەوەی هەڵاوسانی ئابوری ئەمەریکاییەکان ناچار دەکات زیاتر خەرج بکەن بۆ گاز و کەلوپەلی ڕۆژانەیان، هاوکات توێژی گەنج و ئەوانەی کە داهاتیان کەمە هێدی هێدی ڕووبەڕووی فشاری دارایی دەبنەوە.

گەنجانی تەمەنی نێوان 10 بۆ 25 ساڵ کە بە نەوەی پیتی Z دەناسرێن لە ئەمەریکا و ئەوانەشی کە پێوانەی متمانەی داراییان نزمە و ئەوانەشی کە قەرزی ئۆتۆمبێلیان لەسەرە لە دواوە دەبن، کاتێک قەرزی کارتی بانکەکانیان تێکڕا بە خێرایییەکی بەرچاو لەسەریان زیاد دەکات کە لە پێش پەتاکەوە شتی وا ڕووی نەداوە.

بۆ نموونە، باڵانسی کارتی بانکی بۆ کەسانی تەمەن 25 ساڵ و کەمتر لە چارەکی دووەمدا بە ڕێژەی 30% بەرزبووەتەوە بە بەراورد بە ساڵێک پێشووتر، بە بەراورد بە زیادبوونی تەنها 11% لەنێو تەواوی هاوڵاتیاندا، بەپێی نمونەیەکی هەڕەمەکی کە لە 12.5 ملیۆن دۆسێی قەرزی ئەمەریکی کۆکراونەتەوە لەلایەن کۆمپانیای Score Vantage ڕادەی قەرزەکانیان بەرزبۆتەوە، یان ئەو کەسانەی کە پلەی پێوانەی قەرز پێدانیان لە خوار ئاستی 660ەوەیە، لە هەمان ماوەی ئەو ساڵەدا بە ڕێژەی نزیکەی 25% بەرزبووەتەوە.

چەند مانگێکە دۆخەکان زیاتر و باشتر بۆ بەکارهێنەرانی ئەمەریکی دەردەکەون، هەژماری بانکیەکانیان بە هاوکاری حکومەت و لێبوردەیی قەرزی خوێندکاران و پاشەکەوتی سەردەمی پەتاکە پڕکراوەتەوە. بەڕێوەبەرانی بانکەکان بەردەوام ڕایانگەیاندووە کە بەکارهێنەران پاشەکەوتی دارایی تەندروستیان هەیە و سەرەڕای بەرزی هەڵاوسان و خاوبوونەوەی ئابووری پارە خەرج دەکەن.

سیلڤیۆ تاڤارێس بەرپرسی کۆمپانیای Score Vantage دەڵێت؛ ئێستا ئاماژەکان ئەوە ڕووندەکەنەوە کە هەندێک لە ئەمەریکاییەکان خەرجکردنی داراییەکانیان لە گەشتکردن و خواردن لە دەرەوە زیاد کردووە و لە هەمان کاتدا قەرزی کەمتر لەسەر کارتی بانکی خۆیان دەدەنەوە. بەپێی داتاکانی بانکی ناوەندی ئەمەریکا، ئەوەش جیاوازە لەگەڵ مەیلی بەکاربەران بۆ دانەوەی قەرزەکان و خۆپارێزی زیاتر لە ماوەی ساڵی یەکەمی پەتاکەدا.

تاڤارێس دەڵێت "بەکاربەران بەهێزن، باڵانسەکانیان بەهێزە، مێژووی گەڕاندنەوەی قەرزەکانیان بەهێزە بە بەراورد بە تێکڕای مێژووی داراییان." "بەڵام بوارگەلێک هەن کە جێگەی نیگەرانیین."

ژمارەیەک لە بەکارهێنەران دەیانەوێت قەرزەکانیان زیاتر بکەن." جیرۆم پاوڵ سەرۆکی بانکی فیدراڵی ڕایگەیاندووە، کاتژمێرەکە لە تەواوبووندایە بۆ دابەزاندنی ئاستی هەڵاوسان، کە لە ئاستێکدایە زیاتر تاودەسەنێت و لە وەتای ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو دۆخێکی لەو جۆرە ڕووینەداوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG