Accessibility links

بەهۆی ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکان هەزاران کەس ناوچەیەکی کالیفۆرنیا بەجێدەهێڵن


بەرپرسانی ئاگرکوژێنەوە دەڵێن بەهۆی گەرمای زۆر و وشکی دارستانەکان و پوشوپەڵاشی ژێر درەختەکانەوە، لە شەو و ڕۆژێکدا ئاگرکەوتنەوەیەکی بەرفراوان لە ڕۆژئاوای پارکە نیشتیمانیەکەی یۆسەمیتی کەوتۆتەوە، زۆر بە خێرایی پەلیهاویشت بۆ یەکێک لە گەورەترین ئاگرکەوتنەوەکانی ساڵ و هەزاران دانیشتوانی ئەو ناوچەیەی ناچار کرد ماڵەکانیان چۆڵ بکەن.

دەسەڵاتداران دەڵێن ئاگرتنەوە لە دارەکانی هاوچەشنی داربەڕوو کە لەسەدا سفر کۆنتڕۆڵکراوە، بووەتە هەڕەشە بۆ وێرانکردنی نزیکەی دوو هەزار ماڵ لە ڕۆژی شەممەدا و نزیکەی سێ هەزار کەس ئەو ناوچەیەیان چۆڵکردووە. تا سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە میدیاکان ڕایانگەیاندووە؛ شەش هەزار کەس ئاگادارکراونەتەوە کە ئەو ناوچەیە جیبهیڵن.

بەهۆی ئاگرەکەوە کە لە ڕۆژی هەینی دەستی پێکردووە نزیکەی 14 هەزار و 281 دۆنم زەوی سووتاوە، هاوکات لەلایەن وەزارەتی دارستان و پاراستن لە ئاگری کالیفۆرنیا لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە.

لە راپۆرتێکی دەزگای ئاگرکوژێنەوەدا کە سەرلەبەیانی رۆژی یەکشەممە بڵاوکراوەتەوە رایگەیاندووە کە "ئەگەر ئەمڕۆ کەشوهەوا بە گەرمی بمێنێتەوە و کەمترین شێ لە نێوان 5 بۆ 10% بێت دەبێتە رێگر لە بەردەم هەوڵەکانی ئاگرکوژێنەوەدا". و "تا دێت ئەو درەختانەی کە بەهۆی ئاگرەکەوە لەناوچوون لەبەرزبوونەوەدا دەبێت و گژوگیای وشک و وشکەڵانی دارستانەکان لە سەرتاسەری ناوچەکەدا بوونیان هەیە بۆ زیاتر تەشەنەپێدانی ئاگرەکە."

فەرمانڕەوای کالیفۆرنیا گاڤین نیوزۆم باری نائاسایی بۆ ناوچەی مەریپۆسا ڕاگەیاند بەهۆی ئاگرەکەوە. ئەو ئاگادارکردنەوەیە ڕێگە بە ولایەتەکە دەدات دەستی بگات بە پارە و سەرچاوەی فیدراڵی بۆ بەرەنگاربوونەوەی بڵێسەی ئاگرەکە.

یۆسەمیتی کە نزیکەی کاتژمێرێک بە ئۆتۆمبێل لە ناوچەی مەریپۆساوە دوورە، شوێنی هەندێک لە گەورەترین و کۆنترین دارەکانی سیکۆیایە لە جیهاندا. لە سەرەتای ئەم مانگەدا دارە سوورەکان مەترسی ئاگرکەوتنەوەیەکی دیکەیان لەسەر بوو، بەڵام ئاگرکوژێنەوەکان توانیان ڕزگاریان بکەن.

بەپێی نووسینگەی شەریفی پارێزگای لێمهی؛ بێجگە لەوە، لە ویلایەتی ئایداهۆ، دوو ئاگرکوژێنەوە گیانیان لەدەستدا دوای ئەوەی کۆپتەرەکەیان ڕۆژی شەممە کەوتە خوارەوە لەکاتێکدا ڕووبەڕووی ئاگرێک دەبوونەوە لە ناوچەیەکی گوندنشین لە نزیک سنووری مۆنتانا.

ساڵی ڕابردوو خراپترین وەرزی ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکان بوو کە لە کالیفۆرنیا تا ئێستا تۆمارکرابێت لە ڕووی کۆی گشتی ڕووبەری سووتاوەوە، زیاتر لە 4 ملیۆن دۆنم (1.6 ملیۆن هێکتار) و زیاتر لە 10 هەزار خانوو و دامەزراوەی دیکە وێران بوون. بەلایەنی کەمەوە 33 کەس گیانیان لەدەستداوە. زیاتر لە 10 ملیۆن دۆنم زەوی لە چەندین ویلایەتی ڕۆژئاوای ئەمەریکا ئاگریان تیبەربوو بوو.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG