Accessibility links

سەرۆکی سریلانکا نامەی دەستلەکارکێشانەوەی بە ئیمەیڵ دەنێرێت بۆ سەرۆکی پەرلەمان


سەرۆکی سریلانکا گۆتابایا راجاپاکسا ئەمڕۆ پێنجشەممە نامەی ئەلیکترۆنی دەستلەکارکێشانەوەکەی بۆ سەرۆکی پەرلەمانی وڵاتەکە ناردووە، سەرچاوەیەکی نزیک لە بابەتەکە ئەم هەواڵەی پشتراست کردووەتەوە.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، ڕوون نییە ئەگەر ئەو نامەیەی کە ماوەیەکی کوت پاش گەیشتنی بۆ سینگاپور بە ئیمەیڵ ناردراوە پەسەند دەکرێت یان نا.

هاووڵاتیان لە سریلانکا ڕۆژی پێنجشەممە چاوەڕێی دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆک گۆتابایا ڕاجاپاکسایان دەکرد، کە بەهۆی ئەو خۆپیشاندانانەی لە ئەنجامی قەیرانی ئابووە پەرەی سەندووە، لە وڵاتەکە هەڵات.

راجاپاکسا ڕایگەیاندبوو کە شەوی چوارشەممە دەستلەکار دەکێشێتەوە. خۆپیشاندەران درەنگانێکی چوارشەممە لە بەردەم پەرلەمانی سریلانکا کۆبونەوە و لەوێ هێزەکانی ئاسایش گازی فرمێسکڕژێنیان دژ بە خۆپیشاندەران بەکارهێنا.

سەرۆک وەزیری وڵاتەکە ڕانیل ویکرەمسینگ قەدەغەکردنی هاتووچۆی لە کۆلۆمبۆی پایتەختی سریلانکا ڕاگەیاند بە پێی ئاژانسی ڕۆیتەرز ئەو قەدەغەکردنە هەتا سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی بەردەوام دەبێت لە هەوڵێکدا بۆ ڕێگریکردن لە نائارامی زیاتر. ویکرەمسینگ لە سەرانسەری وڵاتیشدا باری نائاسایی ڕاگەیاند.

یاسادانەرانی سریلانکا ڕایانگەیاند بەرنامەیان هەیە سەرۆکێکی نوێی هەتا هەفتەی داهاتوو دەستنیشان بکەن تا باقی تێرمەکەی راجاپاکسا تەواو بکات.

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش دەڵێت لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخەکە دەکات. گۆتێرێش رۆژی چوارشەممە لە تویتێکدا گوتی " گرنگە ڕەگ و ڕیشەی ناکۆکییەکان و ناڕەزایەتییەکانی خۆپیشاندەران چارەسەر بکرێن.

" هەروەها ڕایشیگەیاند " داوا لە هەموو سەرکردەکانی حیزب دەکەم رۆحی سازان لە ئامێز بگرن بۆ گواستنەوەیەکی ئاشتیانە و دیموکراسی."

XS
SM
MD
LG