سهرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشهممه له بارەی دانوستانهکانەوە بۆ زیندوکردنەوەی ڕێککهوتنی ئهتۆمیی ساڵی 2015 لهگهڵ زلهێزهکانی جیهاندا، گوتی داخوازییهکانی وڵاتهکهی " شیاو"ن.
بە پێی ماڵپەڕی فەرمیی سەرۆک کۆمار ئیبراهیم ڕەئیسی، قسەکان لە کاتی کۆبوونەوەی کابینەی حکومەتی ئێراندا کراون. رەئیسی گوتی،"ئێران هەمیشە بە تەواوەتی عەقڵانی ڕەفتاری کردووە و داخوازی گونجاوی خستووەتە سەر مێز."
ناوبراو گوتیشی "هەموو داواکارییەکانی ئێران لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ساڵی 2015 کە بە فەرمی بە پلانی کاری گشتگیری هاوبەش یان بەرجام ناسراوە ، خراونەتە ڕوو."
دانوستانەکان بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنەکە، دوای کشانەوەی ئەمەریکا لە ساڵی 2018، لە مانگی چواری 2021 لە ڤیەننا دەستیپێکرد.
ئەگەر سەرکەوتوو بێت و ڕێککەوتنەکە نوێبکرێتەوە، تاران دەگەڕێنێتەوە بۆ پابەندبوونی تەواو بە بەڵێنەکانی ئەتۆمی لە بەرامبەر لادانی سزا توندەکان لەسەری.
بەڵام لە مانگی سێوە دانوستانەکان وەستاون و چەندین کێشەی چارەسەرنەکراوی نێوان ئەمەریکا و ئێران ماون.
لە کۆتایی مانگی شەش، قەتەر میوانداری گفتوگۆی ناڕاستەوخۆی نێوان ئەمەریکا و ئێرانی کرد لە هەوڵێکدا بۆ گەڕانەوەی پرۆسەی ڤیەننا بۆ سەر ڕێڕەوی خۆی، بەڵام ئەو گفتوگۆیانە دوای دوو ڕۆژ بەبێ ئەنجام کۆتاییان هات.
ئەمەریکا ئێرانی تۆمەتبار کردووە بە وروژاندنی پرسگەلێک کە "بە تەواوی پەیوەندییان بە ڕێککەوتنی ئەتۆمیەوە نییە"، ئەمەش ئاماژەیەکی دیارە بۆ داواکارییەکەی تاران کە ئەمەریکا سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی خۆی لە لیستی تیرۆر لاببات. ئیدارەی ترەمپ سوپای پاسدارانی خستە لیستی تیرۆرەوە.
ههروهها ڕۆژی چوارشهممهش، ناسر كەنعانی، وتهبێژی وهزارهتی دهرهوهی ئێران، له لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامهنووسانی ڕاگهیاند كه ئاڵوگۆڕی پهیام له نێوان ئهمەریكا و ئێران له ڕێگهی ناوبژیوانی یهكێتیی ئهورووپا بهردهوامه.
کەنعانی وتی "دانوستانەکان وەک جاران لەڕێگەی ئاڵوگۆڕی پەیامەوە لە نێوان وەزیری دەرەوەی ئێران و جۆزێپ بۆرێل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا و لە نێوان عەلی باقری سەرۆکی دانوستانکاری ئەتۆمی ئێران و ئینریکی مۆرا ڕێکخەری یەکێتی ئەوروپا بەردەوامە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، رەنگە لەسەر خولێکی نوێی گفتوگۆ رێکبکەون.
ئاماژهی بهوهشكردووه، "پێموایە بەم نزیكانە كات و شوێنی دانوستانەكان دیاری دەكرێت".
ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە بۆ ئەوە بوو کە رێگە لە ئێران بگرێت ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆم، شتێک کە هەمیشە ئێران رەتیکردووەتەوە بیەوێت بیکات.
بەڵام ئەمەریکا لە ساڵی ٢٠١٨دا تاکلایەنە لە ڕێککەوتنەکە کشایەوە، لە سەردەمی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەوکاتەدا، سزا ئابوورییە توندەکان سەپێندرانەوە، ئەمەش وایکرد ئێران دەست بکات بە پاشەکشەکردن لەسەر بەڵێنەکانی خۆی.