Accessibility links

ئەمەریکا هاوڵاتییەکی هایتی بە ڕفاندنی 16 ئەمەریکی تۆمەتبار دەکات


وەزارەتی دادی ئەمەریکا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند پیاوێکی تەمەن 27 ساڵ کە خەڵکی هایتیە لە ئەمەریکا تۆمەتبار کراوە بە هەبوونی ڕۆڵ لە ڕفاندنی 16 بانگخوازی مەسیحی ئەمەریکی لە ساڵی ڕابردوودا.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، ژان پێلیس ناسراو بە "زۆ" کە گوایە ئەندامی باندی بەهێزی ماوزۆ-400 بووە، لە مانگی پێنجدا هێنراوەتە ئەمەریکا بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی یاسا ببێتەوە.

پێلیس تۆمەتبارە بە هەبوونی ڕۆڵ لە ڕفاندنی 17 بانگخوازی مەسیحی(missionary) لە مانگی دەی ساڵی 2021 دا لە نزیک کەناراوی پۆرت ئۆ پرینس کە 16 کەسیان هاوڵاتی ئەمەریکی بوون لەلایەن باندی 400 ماۆزۆوە.

باندەکە بە بارمتە گرتوویانن و و داوای ئازادکردنی جۆلی جێرمینیان کردووە لە زیندانێکی هایتی، کە سەرکردەیەکی باندی ماۆزۆ-400 و گوایە بەردەوام بووە لە بەڕێوەبردنی باندەکە لە زیندانەوە.
دوو لەو بارمتە گیراوانە لە مانگی یازدەی ساڵی 2021 دا ئازاد کراون، سێ کەسیان لە مانگی دوازدەی هەمان ساڵدا ئازاد کران و ئەوانی دیکەش لە کۆتایی هەمان مانگدا توانیویان ڕابکەن و خۆیان دەرباز بکەن.

جێرمین تەمەن 29 ساڵ کە بە "Yonyon" ناسراوە، لە مانگی پێنجدا ڕادەستی ئەمەریکا کرایەوە بە تۆمەتی پیلانگێڕی بۆ ئەنجامدانی بارمتەگرتن و بە چەندین تاوانی دیکە.

XS
SM
MD
LG