چەند مانگێک بەر لەوەی دەیان کۆچبەر لەناو بارهەڵگرێکدا بەهۆی پلەی گەرمای زۆر لەم هەفتەیەدا گیان لەدەستبدەن کە بە خاڵێکی پشکنینی بازگەیەکی سنووردا لە ڕێگایەکی خێرا بە ویلایەتی تێکساسدا ڕۆیشتبوو، شۆفێرێکی تری بارهەڵگر هەمان گەشتی ئەنجامدا کە 52 کۆچبەری هەڵگرتبوو.
شارەزایان دەڵێن قاچاخچییەکانی مرۆڤ زیاتر بارهەڵگرە گەورە 18 تایەکان بەکاردەهێنن بۆ گواستنەوەی ژمارەیەکی زۆر لە کۆچبەران، تۆمارەکانی دادگاش کە لەلایەن ڕۆیتەرزەوە پێداچوونەوەیان بۆ کراوە لەنێویاندا دۆسیەی چێسلیش هەیە کە بە وردی چاودەخشێننەوە بەسەر ئەو دۆسیەدا بۆ زانینی ئەوەی پرۆسەکە چۆن بەڕێوەدەچێت.
شارەزایان و بەرپرسانی ئەمەریکا دەڵێن ڕێکخراوە تاوانبارەکان دەتوانن سوود لە شۆفێرانی گەندەڵ وەربگرن، قەبارەی زیادبوونی هاتوچۆی بارەکان کە پشکنینیان قورسە ژمارەیەکی پێوانەیی لە کۆچبەران دەپەڕێننەوە بۆ ئەمەریکا.
بەپێی وتەی کرایگ لارابی، بریکاری تایبەتی بە وەکالەت و بەرپرسی هۆبەی لێکۆڵینەوەی لەسەر کۆچ و جێبەجێکردنی کاروباری گومرگی ئەمەریکا (ICE)، قاچاخچێتیکردن بە مرۆڤەوە لە ڕێگەی بارهەڵگرە گەورەکانەوە لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
ئاژانسەکە ئاماژەشی بەوەکردووە، لە مانگی یەکەوە تا ئێستا لێکۆڵینەوەیان زیاتر لە هەزار دۆسیەی قاچاخچێتیکردن بە مرۆڤەوە کردووە، بەڵام بەپێی شێواز و جۆر ڕووداوەکانیان نەخستووەتەڕوو.
لارابی گوتی "ئێستا بە تەواوەتی وەک کاڵایەک مامەڵە لەگەڵ خەڵکدا دەکرێت. "هەر جەستەیەک نوێنەرایەتی بڕە پارەیەک دەکات."
داتاکانی حکومەتی ئەمەریکا دەریدەخەن کە دەستگیرکردنی دەوریەی سنوور لەو بازگانەدا تەنها نزیکەی 2%ی کۆی گشتی دەستبەسەرکردنی کۆچبەران پێکدەهێنێت.
نوێنەرە دیموکراتەکە هێنری کوێلار، کە هەرێمەکەی ئەو گەڕەک و ناوچەکانی سان ئەنتۆنیۆ دەگرێتەوە، گوتی ئەو بارهەڵگرەی کە 53 کۆچبەری هەڵگرتبوو و گیانیان لەدەستدا، بە خاڵێکی پشکنیندا تێپەڕی بوو پێیان نەزانیبوو کە بەشێک لەو ئامێرە تەکنەلۆژیا بەرزانەی لە سنوورەکەدا هەن لەوێ بەردەست نیین.
ئێرنێستۆ گایتان جونیۆر سەرۆکی کۆمەڵەی بارهەڵگرەکانی تێکساس گوتی زۆری هاتوچۆی بارهەڵگرەکان هەژموونی چاودێریکردنی گشتگیر دەکاتە ئاڵنگارییەکی گەورە و ئەگەری ئەوەش زیاد دەکات بۆ ئەوەی کارتێڵەکان ژمارەیەکی زیاتری شۆفێران بۆ ئەو مەبەستە بەکاربهێنن.
گوتیشی قاچاخچیەکان هەوڵدەدەن شۆفێران لە وێستگەکانی بارهەڵگرەکانی ویلایەتەکەدا ڕابکێشن و هەزاران دۆلاریان پێ دەدەن بۆ گواستنەوەی کۆچبەران بەرەو باکور.
لە ساڵی 2021 دا زیاتر لە 2.5 ملیۆن بارهەڵگر لە ڕێگەی بەندەری چوونە ژوورەوە لە لاریدۆ لە ویلایەتی تێکساس بەرەو باکوور ڕۆیشتوون 253 کیلۆمەتر لە باشووری سان ئەنتۆنیۆ، بەو پێیەش زیاتر لە 50% زیادیکردووە لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا.
سەرچاوە: ڕۆیتەرز