Accessibility links

راپرسییەک دەریدەخات زۆربەی رۆژنامەنووسانی ئەمەریکا کارەکەیان خۆشدەوێت


ڕۆژنامەنووسان رۆژانە ڕووبەڕووی هەراسانکردن دەبنەوە، شەڕ دژی زانیاری هەڵەدەکەن، و بەوردی ئاگاداری کێشە داراییەکانی بوارکەیان و ئەو تێروانینە خراپەن کە زۆربەی ئەمەریکییەکان لەبارەیانەوە هەیانە.

سەرەڕای هەموو ئەوانە زۆربەیان کارەکانیان خۆشدەوێت و بە شتێکی تر نایگۆڕنەوە. ئەمە ئەنجامی راپرسییەکی نوێیە کە لە سەر نزیکەی ١٢ هەزار ڕۆژنامەنووس ئەنجامدراوە. ئەنجامدەری راپرسییەکە سەنتەری توێژینەوەیپیووە (PEW)، ە کە دامەزراوەیەکی سەربەخۆییە و رۆژی سێ شەممە ئەم راپرسییە نوێیەی بڵاوکردەوە.

ئیمی میچڵ، بەڕێوەبەری توێژینەوەی ڕۆژنامەگەری لە کۆمپانیای پیو دەڵێت "بۆ من ئەوە پێکەوژیانی دوو دژیەکی زۆر سەرنجڕاکێشە. تێدەگەن. هەست بە نارەحەتییەکە دەکەن. لە هەستی خەڵک بەرامبەریان تێدەگەن. بەڵام کارەکەیان خۆش دەوێت. شانازی بە کارەکانیانەوە دەکەن."

زیاتر لە سێ لەسەر چواری ڕۆژنامەنووسان (77%) ڕایانگەیاندووە، ئەگەر دەرفەتی ئەوەیان هەبێت هەموو ئەمانە دووبارە بکەنەوە، ئەوا هەر لە بواری رۆژنامەگەریدا دەمێننەوە. سێ لەسەر چواری ئەو ڕۆژنامەنووسانەی تەمەنیان لە سەرووی 65 ساڵەوەیە دەڵێن ئەو کارە کاریگەری ئەرێنی لەسەر باشبوونی باری دەروونیان هەیە، هەرچەندە ئەم ژمارانە بۆ ئەو کەسانە کەمترە کە گەنجترن.

سەنتەرەکە دەڵێت کاتێک داوایان لێکرا بە یەک وشە وەسفی بوارەکەیان بکەن، 72%ی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە بەشدارییان لە ڕاپرسییەکەدا کردووە شتێکی نەرێنی هەڵدەبژێرن - وشەی وەک "ناڕەحەت"، "ئاژاوە"، "حیزبی"، "سەخت" و "فشاری دەروونی".

وە کاتێک داوایان لێکرا بە یەک وشە پێناسەی هەستی خەڵک بکەن لەبارەی رۆژنامەگەرییەوە، تەنیا ٣% رۆژنامەنووسان وشەیەکی ئەرێنیان هەڵبژارد. زۆربەیان ئەم وشانەیان هەڵبژارد: "نادروست"، "بێ متمانە"، "لایەنگر" و "حیزبی".

دۆزینەوەکانی کۆمپانیای پیو لەسەر بنەمای ڕاپرسییەکی نیشتمانی و ئۆنلاین کە لە نێوان ١٦ی شوبات تا ١٧ی ئازار ئەنجامدراون لەسەر ١١ هەزار و ٨٨٩ ڕۆژنامەنووس، بە ڕێژەیەکی زۆر یان کەم ١%ی هەڵە.

سەرچاوە: ئەسۆشیەت پرێس

XS
SM
MD
LG