Accessibility links

پاپا فرانسس دڵگرانی خۆی دەردەبڕێت بەرامبەر ڕووداوی تەقەکردنەکەی قوتابخانەیەکی تێکساس


پاپا فرانسیس ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند "زۆر دڵگرانە" بەهۆی ئەو تەقەکردنەی لە قوتابخانەیەک لە ویلایەتی تێکساس ڕوویدا کە بووە هۆی کوژرانی لانیکەم ١٩ منداڵ و دوو مامۆستا و داوا دەکات کۆنترۆڵی چک بکرێت.
ئامادەبوانی گۆڕەپانی سانت پیتەر کە بۆ وتاری هەفتانەی پاپا لەوێ کۆدەبنەوە پێشوازییان لەو بانگەوازەی پاپا کرد ڕۆژێک دوای خراپترین تەقەکردنی قوتابخانەکانی ئەمەریکا لە ماوەی نزیکەی 10 ساڵی ڕابردووەوە.
پاپا فرانسس سەبارەت بە تەقەکردنەکەی خوێندنگایەکی سەرەتایی شاری یوڤاڵدی تێکساس گوتی " من زۆر دڵگرانم بەو کۆمەڵکوژییەی لە قوتابخانەیەکی سەرەتایی تێکساس ڕوویدا. نزا دەکەم بۆ ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە و کەسوکارەکانیان."
پاپا گوتیشی " کاتی ئەوە هاتووە بڵێین 'بەسە' بە بازرگانیکردنی چەکەکان بەبێ جیاوازی. با هەمومان پابەندبین تا تراجیدیایەکی تری وەک ئەمە ڕوونەداتەوە."
چەند کاتژمێرێک پاش ڕووداوەکە سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن وتارێکی پێشکەش کرد و تیایدا جەختی کردەوە پێویستی دانانی سنوورێک بۆ چەکهەڵگرتن لە وڵاتەکەدا. سەرۆک بایدن ئاماژەی بۆ ئەوە کرد لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 900 حاڵەتی کوشتنکاری لە سەرانسەری ئەمەریکا ڕوویانداوە. ئۆباڵی ئەو ڕووداوانەشی خستە ئەستۆی لۆبی چەک کە لە دژی توندترکردنی یاساکانی هەڵگرتنی چەکن.
پاپا فرانسس چەند جارێک دژی پیشەسازی چەک لێدوانی داوە. لە ساڵی 2015 شدا گوتی ئەو کەسانەی کە چەک دروست دەکەن یاخود وەبەرهێنان لە پیشەسازی چەکدا دەکەن دووڕوون ئەگەر خۆیان بە کرستیان دەزانن.

XS
SM
MD
LG