کەناڵی سی ئێن ئێن بە پشتبەستن بە چەند سەرچاوەیەک بڵاویکردەوە، سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن و شازادەی جێنشینی سعودیە، موحەمەد بن سەلمان، دەکرێت لە مانگی داهاتوودا بۆ یەکەمجار کۆببنەوە.
لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە، بەرپرسانی ئیدارەی بایدن لە گفتوگۆدان لەگەڵ سعودییەكان سەبارەت بە رێكخستنی ئەگەری كۆبوونەوەیەكی راستەوخۆ لەكاتێكدا بایدن مانگی داهاتوو لە دەرەوەی وڵات دەبێت.
پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەبی بەهۆی بڕیارەکانی ساڵی ڕابردووی بایدن ئاڵۆزتر بوون. پارساڵ، ئەمەریکا پشتیوانییەکانی ئەمەریکای بۆ هەڵمەتی سەربازی یەمەن بە سەرۆکایەتی سعودیە کەمکردەوە و ڕاپۆرتێکی هەواڵگری بڵاوکردەوە کە ئاشکرایکرد بن سەلمان، وەکو حوکمڕانی واقیعی وڵاتەکە، ڕەزامەندی لەسەر ئۆپەراسیۆنێک بۆ گرتن و کوشتنی ڕۆژنامەنووس جەمال خاشقچی لە ساڵی ٢٠١٨ لە ئیستەنبوڵ داوە.
سەرچاوە: ڕۆیتەرز