Accessibility links

دوو پەرلەمانتاری تۆمەتبار بە تەقینەوەکەی بەیروت دووبارە هەڵدەبژێردرێنەوە


دوو پەرلەمانتاری لوبنانی کە تۆمەتبارن بە هەبوونی ڕۆڵ لە تەقینەوەکەی ساڵی 2020 ی بەندەری بەیروت لە یەکەم هەڵبژارندا دوای کارەساتەکە دووبارە هەڵبژێردرانەوە، ئەمەش وایکردووە بەشێک لە بنەماڵەی قوربانییەکان ترسی دواکەوتنی زیاتری لێکۆڵینەوەی تەقینەوەکەیان هەبێت کە ماوەیەکە وەستاوە.

زۆرێک لە لوبنان هۆکاری رووداوەکە، کە بووە هۆی کوژرانی زیاتر لە 215 کەس، بۆ شکستی سەلامەتی بەرپرسانی باڵای سیاسی و ئەمنی دەگێڕنەوە. سزادانی ئەوانەی کە بەرپرس بوون لە تەقینەوەکە بووە پرسێکی سەرەکی هەڵبژاردن بۆ کاندیدەکان ئۆپۆزسیۆن و دەنگەدەرانیان.

ئەنجامی وەزارەتی ناوخۆ دەریدەخات عەلی حەسەن خەلیل و غازی زەعیتەر کە هەردووکیان لەگەڵ بزووتنەوەی ئەمەلی شیعەکانن کە حیزبوڵا پاڵپشتی دەکات، کورسیەکانیان لە بەعلبەک-هرمێل و باشووری لوبنان بەدەستهێناوە.

خەلیل و زەیتەر لە مانگی کانوونی دووەمی 2020 تۆمەتبار کران بەڵام ڕەتیدەکەنەوە هیچ کارێکی هەڵەیان کردبێت و ئامادە نەبوون لە دانیشتنەکانی لێپرسینەوە، بەهۆی ئەو پارێزبەندییەوە کە ئەندام پەرلەمانەکان هەیانە.

چونکە لێکۆڵینەوەکان نهێنین تا ئێستا تۆمەتی وردی دژی ئەوان ئاشکرا نەکراوە.

ریما زاهید، کە برایەکی بەناوی ئەمین لە تەقینەوەکەدا گیانی لەدەستداوە و لە لیژنەیەکدا دانیشتووە کە نوێنەرایەتی قوربانییەکان دەکات، سەرکەوتنی ئەو کاندیدانەی بە "گاڵتەجاڕی" وەسف کردووە.

ئەندامێکی دیکەی لیژنەی لێکۆڵینەوەکە بەناوی کایان تلێس، کە محەمەدی تەمەن 39 ساڵی برای لە تەقینەوەکەدا مرد، بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاند: "ئێمە نیگەرانین و ئیستیفزازکراوین و نامانەوێت کەس لە سەرووی یاساوە بێت".

فەرمانی دەستگیرکردن بۆ خەلیل دەرچوو بەڵام بەهۆی پارێزبەندی پەرلەمانتارەکەوە هێزە ئەمنییەکان فەرمانەکەیان جێبەجێ نەکرد.

ئەو داوا یاساییانەی کە لەلایەن تۆمەتبارەکانەوە لەنێویاندا دوو پەرلەمانتارەکە لە دژی دادوەری لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەکە تۆمارکراون، بۆ چەند مانگێکە لێکۆڵینەوەکەیان وەستاندووە.

هێشتا کەسوکاری قوربانییەکان رایانگەیاند کە ئەوان سەرکەوتنەکانی کاندیدە نوێیەکانی ئۆپۆزسیۆن لە بەیروت دڵخۆشن، کە لە کۆی ١٩ کورسی پێنج کورسییان لە سەرانسەری دوو ناوچەی هەڵبژاردنی پایتەختدا بەدەستهێناوە. لەم هەڵبژاردنەدا، راپۆرتەکان نیشانیدەدەن حیزبوڵڵا زۆرینەی لە پەرلەمان لەدەستداوە.

تلێس گوتی: "کەسانی زیاترمان لە پەرلەمان هەیە کە دەتوانن کارمان بۆ بکەن. ئەوان کەسانێکن کە یارمەتی دۆسیەکەمان دەدەن. هیوادارم ناچار نەبین زۆر چاوەڕێی دادپەروەری بکەین."

ئەو کەسانەی کە تازە هاتوون و سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە بریتین لە سەرۆکی پێشووی سەندیکای پارێزەرانی بەیروت، مەلحەم خەڵەف، کە لەلایەن بنەماڵەی هەندێک لە قوربانیانی تەقینەوەکەوە پشتیوانی لێکرابوو.

زاهید کە شەوی دووشەممە لە ماڵەکەی خۆیدا ئاهەنگی سەرکەوتنی بۆ خەلەف دەگێڕا، گوتی: "ئەو دەنگی ئێمەیە

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG