Accessibility links

ڕۆیتەرز: حیزبوڵا و هاوپەیمانەکانی 62 کورسی پەرلەمانی لوبنان دەبەنەوە و زۆرینەی پەرلەمان لەدەستدەدەن


بەپێی ئامارەکانی ڕۆیتەرز کە لە ئەنجامە فەڕمییەکانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی لوبنانەوە وەرگیراوە حیزبوڵا و هاوپەیمانەکانی زۆرینەی پەرلەمانیان لەدەستداوە کە لە ساڵی 2018 ەوە لە پەرلەمانی لوبناندا باڵادەستن. ئەمەش بە شکستێکی گەورەی گروپە چەکدارییەکەی ئەو وڵاتە دادەنرێت.

حیزبوڵا و بزوتنەوەی ئەمەلی شیعەکان و بزوتنەوەی نیشتیمانی ئازاد و ژمارەیەکی دیکەی پەرلەمانتارانی لوبنان کە پشتیوانییان لە بوونی گروپی چەکداری کردووە لە لوبناندا نزیکەی 62 کورسییان بەدەستهێناوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە حیزبوڵاوە ژمارەکەی بۆ ڕۆیتەرز پشتڕاست کردۆتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG