Accessibility links

ڕاوێژکارەکەی ئەردۆغان: تورکیا دەرگا بە ڕووی سوید و فینلاندا داناخات بۆ هاتنە ناو ناتۆ


وتەبێژەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە تورکیا دەرگای بۆ پەیوەست بوونی سوید و فینلاند لە ناتۆ دانەخستووە، بەڵکو خوازیاری دانوستانە لەگەڵ وڵاتانی باکور و توندکردنەوەی ڕێوشوێنەکان دژی ئەوەی کە تورکیا پێیوایە چالاکی تیرۆریستین بەتایبەتی لە ستۆکهۆڵم.

ئیبراهیم کاڵین کە هاوکات ڕاوێژکاری باڵای سیاسەتی دەرەوەی سەرۆک کۆماری تورکیایە، لە چاوپێکەوتنێکدا لە ئەستەنبوڵ بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند "ئێمە دەرگا داناخەین. بەڵام لە بنەڕەتدا ئەم بابەتە وەک بابەتی ئاسایشی نیشتمانی بۆ تورکیا دەوروژێنین."

ئەردۆغان ئەندامانی ناتۆ و ئەو دوو وڵاتەی باکووری سەرسام کرد کە داوای ئەندامێتی لە ناتۆدا دەکەن، ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە ناتوانرێت تورکیا پشتگیری لە گەورەکردنی هاوپەیمانییەکە بکات، چونکە فینلاند و سوید "ماڵی زۆرێک لە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانن."

سوید و نزیکترین هاوبەشە سەربازییەکەی کە فینلاند تا ئێستا لە دەرەوەی ناتۆ ماونەتەوە، ناتۆ کە لە ساڵی 1949 ەوە دامەزرا بۆ بەرەنگاربوونەوەی یەکێتی سۆڤیەت لە جەنگی سارددا. هەردوو وڵات ئاگادارن لە دژایەتیەکانی دراوسێ گەورەکەیان بەڵام نیگەرانییە ئەمنییەکانیان زیادی کردووە لە دوای هێرشە داگیرکارییەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لە 24ی مانگی 2 ی ئەمساڵدا.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG