Accessibility links

پوتن هۆشداری دەداتە فینلاند و دەڵێت وازهێنان لە بێلایەنی و چوونە پاڵ ناتۆ هەڵەیە


کرێملن ڕایگەیاند، ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا رۆژی شەممە بە هاوتا فینلەندییەکەی، ساولی نینیستۆی ڕاگەیاندووە، وازهێنان لە بێلایەنی و پەیوەندیکردن بە ناتۆ هەڵەیەک دەبێت کە دەتوانێت زیان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتەکە بگەیەنێت.

ئەو دوو وڵاتە ڕایانگەیاند، سەرۆکەکانیان دوای دوو ڕۆژ لە ڕاگەیاندنی فینلاند بۆ پەیوەستبوون بە هاوپەیمانی ڕۆژئاوا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام داوە.

مۆسکۆ ئەوەی بە هەڕەشەیەکی ئاسایشی وەسف کردووە کە پێویستی بە وەڵامدانەوە دەبێت، بەڵام دەستنیشانی نەکردووە کە چۆن وەڵام دانەوەیەکی دەبێت.

نووسینگەی نینیستۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، بە پوتنی ڕاگەیاندووە لەشکرکێشییە بەرفراوانەکەی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لە مانگی دوودا، ژینگەی ئاسایشی فینلاندیان گۆڕیوە.

ئاماژەشی بەوە کردووە، فینلاند دەیەوێت بە شێوەیەکی دروست و پیشەیی مامەڵە لەگەڵ پەیوەندییەکانی لەگەڵ دراوسێ ڕووسییەکەیدا بکات.

کرێملن گوتی ڤلادیمێر پوتن جەختی لەوە کردەوە کە وازهێنان لە سیاسەتی تەقلیدی بێلایەنی سەربازی هەڵە دەبێت، بەو پێیەی هیچ مەترسییەک لەسەر ئاسایشی فینلاند نییە، گۆڕانکارییەکی لەو شێوەیە لە سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکەدا ڕەنگە کاریگەری نەرێنی لەسەر پەیوەندییەکانی ڕووسیا و فینلاند هەبێت.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG