پێکا هاڤیستۆ، وەزیری دەرەوەی فینلاند داوای ئارامگرتن و گرتنەبەری هەنگاوی یەک لە دوای یەکی کرد لە بەرامبەر بەرهەڵستییەکانی تورکیا لە دژی داوای فینلاندا و سوید بۆئەوەی ببنە ئەندامی ناتۆ.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند تورکیای ئەندامی ناتۆ پشتگیری لە پلانەکانی سوید و فینلاند ناکات بۆئەوەی ببن بە ئەندامی ناتۆ، هەروەها گوتیشی وڵاتانی باکوور "ماڵی زۆرێک لە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانن." ئەمەش دەبێتە بەربەستێک، لەبەرئەوەی بوون بە ئەندام پێویستی بە پشتیوانییەکی کۆدەنگانەی هەر 30 وڵاتە ئەندامەکەی ناتۆ هەیە.
هاڤیستۆ بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند "پێویستمان بە هەندێک ئارامگرتن هەیە لەم جۆرە پرۆسەیەدا، ئەوە لە یەک ڕۆژدا ڕوونادات، با هەنگاو بە هەنگاو پرسەکان تاوتوێ بکەین."
ئهم لێدوانهی ئهردۆغان پێدهچوو بۆ فینلهندا جێگای سهرسوڕمان بێت، دوای ئهوهی له ماوهی چهند مانگی ڕابردوودا هاڤیستۆ دووجار سهردانی توركیای كردبوو و له سهرهتای مانگی 4 دا ساولی نیینیستۆ سهرۆكی فینلهندا به تهلهفۆن قسهی لهگهڵ ئهردۆغان كردبوو، دوای پەیوەندییەکەی لەگەڵ ئەردۆغان، نیینیستۆ لە تویتەر نوسیویەتی "تورکیا پشتگیری لە ئامانجەکانی فینلاند دەکات."
ساولی نیینیستۆ سهرۆكی فینلهندا و سەرۆک وەزیرانی فینلاند سانا مارین ڕۆژی پێنجشەممە دەستیان بە پرۆسەی داواکارییەکانی فینلاند لە ناتۆ کرد و ڕایانگەیاند کە هەردووکیان لەگەڵ بەشداریکردنن لە هاوپەیمانییەکە، کە گۆڕانکارییەکی گەورەی سیاسییە بەهۆی لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا.
سەرچاوە: ڕۆیتەرز