Accessibility links

سەرچاوەیەکی فەرەنسایی دەڵێت وتووێژەکان بۆ بوژاندنەوەی ڕێککەوتنی ناوکی ئێران لە دۆخێکی چەقبەستوودایە


سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی فەرەنسایی ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند، وتووێژەکانی نێوان ئێران و زلهێزانی جیهان لەسەر بوژاندنەوەی ڕێککەوتنی ناوکی ساڵی 2015 لە ئێستادا لە دۆخێکی چەقبەستوودایە و ڕەشبینی لەمەڕ پرۆسەی پێشوەچوونەکان نیشان دا.

ئەم وتووێژانە لە ناوەڕاستی مانگی سێوە گەیشتوونەتە بنبەست لە کاتێکدا دانوستانکاران هەوڵ دەدەن ئەو ڕێککەوتنە زیندووبکەنەوە کە بەرنامەی ناوکی ئێران لە پێناو سوککردنی سزاکان سنووردار دەکات.

سەرچاوەکە دەڵێت " وتووێژەکان گەیشتوونەتە بنبەست" و دەشڵێت ڕێککەوتنێک لە مانگی سێ نزیک بوو بەڵام بەهۆی ناکۆکی لەسەر پێگەی سوپای پاسدارانی ئێران ئەنجام نەدرا. ئەو سەرچاوەیەی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت گوتیشی " زۆر ڕەشبینین. ئێران هەڵەی کرد بەوەی کاتی بە فیڕۆ دا."

دیپلۆماتی ئەوروپایی ئینرێکێ مۆرا لە ئێستادا لە ئێرانە بۆ وتووێژکردن لەگەڵ کاربەدەستانی ئەو وڵاتەدا.

XS
SM
MD
LG