Accessibility links

بەرپرسانی ئۆکرانیا هۆشداری لە زیادبوونی هێرشەکانی ڕووسیا لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەدەن


بەرپرسانی ئۆکرانیا هۆشدارییان دا بە دانیشتوانی ئەو وڵاتە کە پێدەچێت ئەم هەفتەیە شەڕەکان لەگەڵ سوپای ڕووسیا چڕتر بکرێنەوە، لە کاتێکدا ئاهەنگەکانی ڕۆژی سەرکەوتنی ڕووسیا لە ڕۆژی دووشەممەدا نزیک دەبێتەوە، یادی 77 ساڵەی سەرکەوتنی سۆڤیەت بەسەر ئەڵمانیای نازیدا.

پشووەکە لە سەرتاسەری ڕووسیا بە نمایشە سەربازییەکان بەڕێوە دەچێت.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە کە ڤلادیمێر پۆتنی سەرۆکی ڕووسیا لە ڕۆژی 9ی مانگی پێنجدا پەیامێک بۆ ڕۆژئاوا دەنێرێت.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ئەلێکسی زایتسێڤ ڕۆژی هەینی گوتی ڕووسیا نیازی نییە چەکی ناوکی تاکتیکی لە ئۆکرانیا بڵاو بکاتەوە.

ئەلێکسی زایتسێڤ گوتیشی "ڕووسیا بە توندی پابەندە بەو بنەمایەی کە هیچ سەرکەوتنێک لە شەڕی ناوکیدا نابینێت."

بەرپرسانی ئۆکرانیا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەو وڵاتە ڕۆژی هەینی ڕایانگەیاند ڕۆژی سەرکەوتن دەتوانێت مانای هێرشی زیاتر بێت لە بەشە جیاجیاکانی ئۆکرانیا.

بەرپرسان دەشڵێن "لەبەر ئەوەی سەربازانی ڕووسیا ناتوانن تا ڕۆژی سەرکەوتن شانازی بە هیچ دەستکەوتێکی گرنگەوە بکەن، مەترسی بۆردومانی گەورە بۆ سەر شارەکانی ئۆکرانیا لەم ڕۆژانەدا ڕوو لە زیادبوون دەکات."

XS
SM
MD
LG