Accessibility links

تاڵیبان فەرمانی ڕووپۆشکردن لە شوێنە گشتییەکان بەسەر خانماندا ڕادەگەیەنێت


تاڵیبان ڕۆژی شەممە بڕیاریدا کە ژنانی ئەفغانی پێویستە ڕووپۆش بپۆشن، بەپێی فەرمانێک کە سەرۆکی باڵای گروپەکە دەریکردووە، لەگەڵ زیادبوونی سنوردارکردنەکان لەسەر ژنان لە شوێنە گشتییەکاندا، ئەمەش کاردانەوەی توندی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و زۆرێک لە ئەفغانییەکانی لێکەوتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی فەرمانکردن بە چاکە و نەهێشتنی بەدکاری لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە کابول ئەو بڕیارەی لەلایەن سەرۆکی باڵای گروپەکەی هەیبەتوڵا ئاخوندزادە دەرکراوە خوێندەوە و گوتی، کە ژنان تەنها باوکیان یان نزیکترین کەسیان لە ڕەگەزی نێرینە دەتوانن سەردانیان بکەن، هەر کەسێکیش سەرپێچی ئەو فەرمانە بکات ئەوا زیندانی دەکرێت، یان لە کۆتاییدا لە کارەکەی دوور دەخرێتەوە، ئەگەر لە کاتی چوونە دەرەوە دەموچاوی دانەپۆشێت.

زیادکردنی ڕووپۆشی تەواوی دەموچاو بۆ خانمان کە ناسراوە بە بورقە لە ساڵی 1996 تا 2001 وەک هێمایەکی جیهانی گروپی توندڕەوی پێشووی تاڵیبان بوو.

زۆربەی ژنان لە ئەفغانستان لەبەر هۆکاری ئایینی سەرپۆش دەکەن، بەڵام زۆرێک لە ناوچە شارستانییەکانی وەک کابول دەموچاویان داناپۆشن

ئەم گروپە ڕووبەڕووی پەرچەکرداری توند بۆتەوە لەلایەن حکوومەتەکانی ڕۆژئاوا، بەڵام هەندێک لە زانایانی ئایینی و وڵاتانی ئیسلامی لە زیادکردنی سنوورەکان لەسەر مافەکانی ژنان بەشداریان کردووە.

گۆڕانێکی کتوپڕ لە مانگی سێدا ڕوویدا، کاتێک تاڵیبان خوێندنگا ئامادەییەکانی کچانیان داخست کە بڕیار بوو بکرێنەوە، ئەمەش کۆمەڵگای نێودەوڵەتی نیگەران کرد و وای لە ئەمەریکا کرد کە کۆبوونەوە پلان بۆ داڕێژراوەکان هەڵبوەشێنێتەوە بۆ کەمکردنەوەی قەیرانی دارایی وڵات.

واشنتن و وڵاتانی دیکە یارمەتی پەرەپێدانیان بۆ ئەو وڵاتە بڕیوە و سزای توندیان بەسەر سیستەمی بانکیدا سەپاندووە، لەو کاتەوەی تاڵیبان لە مانگی هەشتدا دەسەڵاتی لە ئەفغانستان گرتەوە دەست و ئەو وڵاتەی بەرەو داڕمانی ئابووری بردووە.

تاڵیبان گوتوویانە گۆڕانکارییان کردووە بە بەراورد بە پێشوو، لە کاتێکدا خوێندنی کچانیان قەدەغە کردووە، یان ئافرەتان بەبێ کەسی نزیکی نێرینە ناتوانن لە ماڵەکانیان دەربچن و داوا لە ژنان کراوە کە دەموچاویان دابپۆشن.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG