Accessibility links

سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت بە بەهای 150 ملیۆن دۆلاری دیکە چەک بۆ ئۆکرانیا دابین دەکەین


سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن ڕۆژی هەینی پاکێجێکی نوێی چەکی ئەمەریکای بە بەهای 150 ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی ڕاگەیاند بۆ هاوکاریکردنی ئۆکرانیا بۆ بەرپەرچدانەوەی شەڕی داگیرکاری ڕووسیا.

بایدن گوتی "من پاکێجێکی دیکەی یارمەتی ئاسایشی ڕادەگەیەنم کە تۆپخانە و ڕادار و کەلوپەلی دیکە بۆ ئۆکرانیا دابیندەکات."

بەگوێرەی بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا پاکێجەکە 25 هەزار گولە تۆپی جۆری 155 میلیمەترییە و ڕادارەکانی دژە تۆپ لە خۆدەگرێت کە توانای دۆزینەوەی سەرچاوەی بۆردومان و تۆپبارانەکانی دوژمنی هەیە و کەرەستەی سەرلێشێواندنی ئەلیکترۆنی و پارچەی یەدەکەکان.

وا دەردەکەوێت دابینکردنی ئەو گولە تۆپ و تەقەمەنیانەی ئەم دواییە بۆ جۆری تۆپی هاوتزەری ئەمەریکایە.

ئانتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند کە ڕادەی کۆی بەهای تەواوەتی ئەو چەکانەی ئەمەریکا بەرزدەکاتەوە کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی بایدنەوە نێردراوە بۆ ئۆکراینا بە بڕی 3.8 ملیارد دۆلار کە بریتین لە تۆپە قورسەکان، ستێینگەر مووشەکی دژەفڕۆکە و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.

پاکێجەکەی ڕۆژی هەینی مانای ئەوەیە کە ئەو 250 ملیۆن دۆلارەی کە لە کۆمەکی پێش مۆڵەت پێدراو بۆ ئۆکرانیا دابینکراوە بە تەواوەتی بەڕێوەچووە. بایدن فشار دەخاتە سەر کۆنگرێس بۆ پەسەندکردنی پاکێجێکی گەورە بە بڕی 33 ملیار دۆلار بۆ ئۆکرانیا کە 20 ملیار دۆلار کە یارمەتی سەربازی لەخۆ دەگرێت و ماوەی پێنج مانگ دەخایەنێت.

بایدن و سەرکردەکانی دیکەی گروپی 7 و هەروەها ڤۆڵدەمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا وابڕیارە رۆژی یەکشەممە کۆبببنەوە بۆ تاوتوێکردنی پشتیوانی ڕۆژئاوا بۆ ئەو وڵاتانەی تێدەکۆشن دژی داگیرکاری ڤلادمێر پوتنی سەرۆکی ڕووسیا.

بایدن لە راگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند "ئەموریکا کۆمەکی مێژوویی وەک یارمەتی ئەمنی بۆ ئۆکرانیا بە خێرایی دابینکردووە" ئێمە چەک و کەرەستەی ڕێگەپێدراو لەلایەن کۆنگرێسەوە ڕاستەوخۆ بۆ بەرەکانی ئازادی لە ئۆکرانیا دەنێرین."

هاوکات بایدن گوتیشی کە کۆمەکەکانی ئێستا "خەریکە تەواو دەبێت" و "بۆئەوەی ئۆکرانیا سەربکەوێت" دەبێت ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی " بە بێ پچڕان لێشاوی چەک و تەقەمەنی بۆ ئۆکرانیا بنێرن و بەردەوام بن."

گوتیشی "پێویستە کۆنگرێس بە خێرایی کۆمەک دابین بکات بۆ بەهێزکردنی ئۆکرانیا لە مەیدانی جەنگ و لەسەر مێزی گفتوگۆ."

XS
SM
MD
LG