Accessibility links

بایدن هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن تەرخان دەکات بۆ هێرشکردنە سەر کۆمارییە توندڕەوەکان 


بایدن هەڵمەتی هەڵبژاردنەکەی پایزی ئەمساڵ (هەڵبژاردنی کۆنگرێس) تەرخاندەکات بۆ هێرشکردنە سەر کۆمارییە توندڕەوەکانی لایەنگرانی ترامپ.

شێوازی گوتارەکانی ڕابردوو و دەستدرێژکردن بۆ ئۆپۆزسیۆن بوون بە شتێکی ڕابردوو، جۆو بایدن لە کاتی هەڵبژاردنەکەی پایزدا هەوڵ دەدات کۆنترۆلی ناسەقامگیری کۆنگریس یەکلاییبکاتەوە، کە ئێستا سەنگی خستووەتە سەر ڕەخنەگرتن لە ڕاستڕەوە توندڕەوەکان کە بەرگری لە بیرۆکەکانی دانۆڵد ترامپ دەکەن.

ڕۆژی چوارشەممە کە سەرۆکە دیموکراتەکە لەبارەی ئابووریەوە قسەیکرد، هێرشێکی نائاسایی کردە سەر پرۆژەکانی کۆمارییەکان و زیاتر سەنگ دەخاتە سەر دژایەتیکردنی بزووتنەوەی "با جارێکی دیکە ئەمەریکای مەزن بکەینەوە" کورتکراوەکەی ئەم بزوتنەوەیە بە "ماگا" ناسراوە.

بایدن گوتیشی "لە ڕاستیدا بزووتنەوەکە ڕێکخراوێکی سیاسی هەرە توندەڕەوە لە مێژووی ئەمەریکادا و لە مێژووی نوێی ئەمەریکادا."

جۆو بایدن بە ڕوونی سەرۆکی پێشوو دانۆڵد ترامپ دەکاتە ئامانج؛ پاش ئەوەی دەسەڵاتی گرتەدەست خواستی هەڵدانەوەی لاپەڕەی ترامپی کردە ئامانج لەڕێی بانگەشەکردن بۆ یەکڕیزی و هاندانی پرۆژەی چاکسازی گەورە و ستایشکردنی ساڕێژبوونەوەی ئابوری و سەرکەوتنەکان بەسەر پەتای کۆڤید-19.

بابەتە گەرمەکانی هەڵمەتەکە بریتین لە پرسی یەکسانی جێندەری، پەروەردەی تایبەت بە سێکس، پەروەردەی منداڵان، ئایین، پرسی چەک، کێشەی ڕەگەزی و دووبار خوێندنەوەی مێژووی ئەمەریکا - بەتایبەتی کە دێتە سەر کۆیلایەتی و جیاکاری.

بە دڵنیاییەوە پرسی لەباربردن یەکێکە لە گەرمترین بابەتەکان و ڕۆژی دووشەممەش پۆلیتیکۆ ئاشکرای کرد کە دادگای باڵای ئەمەریکا ئامادەکاری دەکات بۆ هەڵوەشاندنەوەی مافی دەستووری لەباربردن کە لە ساڵی 1973دا تێپەڕیوە.

XS
SM
MD
LG