Accessibility links

یەکێتی ئەوروپا دەڵێت سزای نوێ بۆ سەر کەرتی بانکی و نەوتی ڕووسیا بەڕێوەیە


بەرپرسێکی باڵای یەکێتی ئەوروپا ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند یەکێتی ئەوروپا سزای نوێ بەسەر ڕووسیادا دەسەپێنێت بەهۆی شەڕی ئۆکرانیاوە و گوتی سزاکان کەرتی پیشەسازی نەوت و بانکی و ئەو بەرپرسە ڕووسانە دەکەنە ئامانج کە زانیاری چەواشاکارانە بڵاو دەکەنەوە.

جۆزێڤ بورێل سەرۆکی یەکەی سیاسەتی دەرەوەی کۆمسیۆنی جێبەجێکاری ئەوروپا لە تویتێکدا دەڵێت "ئێمە کار لەسەر گوژمی شەشەمی سزاکان دەکەین کە ئامانجی سڕینەوەی زیاتری بانکەکانی سیستەمی سویفتە، لەوانە ئەو لایەنە چالاکانەش دەگرێتەوە کە زانیاری هەڵە و چەواشەکارانە بڵاودەکەنەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داهاتی نەوت."

بەرپرسان دەڵێن کە کۆتا خولی سزاکان کاریگەری لەسەر Sberbank (SBER.MM) دەبێت کە گەورەترین بانکی دابینکاری قەرزی ڕووسیایە. ئەم هەنگاوە چەند بانکێکی دیکەشیان بۆ زیادکردووە کە پێشتر لە سیستەمی SWIFT دوورخراونەتەوە.

بورێڵ گوتیشی گرتنەبەری ئەو ڕێوشوێنانەی کە لەلایەن کۆمسیۆنەکەوە پێشنیارکراوە لە دژی ڕووسیا بۆ 27 وڵاتی ئەندامی یەکێتی ئەوروپاش پێشنیاز کراوە، دژی ئەو وڵاتەی کە هەر لە 24ی مانگی 2 ەوە لە ڕێی خاک و دەریا و ئاسمانەوە هێرش دەکاتە سەر ئۆکرانیا.

کاربەدەستان ڕایانگەیاند پێشبینی دەکرێت سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا ئورسۆلا ڤۆن دێر لیین ڕۆژی چوارشەممە سزای نوێ بخاتەڕوو و لە کۆتای ئەمساڵدا هاوردەکردنی نەوتی ڕووسیاش بە تەواوی قەدەغە بکرێت.

ڤلادیمیر پوتنی سەرۆکی ڕووسیا ڕۆژی سێشەممە بە ڕۆژئاوای ڕاگەیاند کە ڕەنگە کۆتایی بە هەناردەکردن و پەیوەستنامە بازرگانییەکان بهێنێت لە وەڵامی بارگرانی ئەو سزایانەی کە یەکێتی ئەوروپا و ئەمەریکا سەپاندوویانە بەسەریدا.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG