Accessibility links

سەرۆک وەزیرانی ئۆکرانیا: چاوەڕوان دەکرێت ئەمەریکا باڵیۆزخانەکەی لە ئۆکرانیا بکاتەوە


سەرۆک وەزیرانی ئۆکرانیا دێنیس شمیاڵ گوتی پێشبینیەکی تەواو دەکات، کە ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەمەریکا لە کۆتاییدا باڵیۆزخانەکەی لە ئۆکرانیا بکاتەوە، بەڵام باسی لەوە نەکرد کەی ئەوە ڕوودەدات.

شمیاڵ لە کۆتایی سەردانێکیدا بۆ واشنتن کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بەوەی کە ئایا دڵنیایی لە ئەمەریکا وەرگرتووە کە باڵیۆزخانەکەی دەکاتەوە، بە پەیامنێری گوت "بە دڵنیاییەوە ڕوودەدات، بەڵام چاوەڕێ دەکەین."

بەریتانیا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند هەفتەی داهاتوو باڵیۆزخانەکەی لە کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا دەکاتەوە و دەچێتە پاڵ وڵاتانی دیکەی ئەوروپا کە پلانی لەو شێوەیەیان ڕاگەیاندووە، پاش ئەوەی هێزەکانی ڕووسیا لە باکوری وڵاتەکە کشانەوە لە بەرامبەر بەرهەڵستی توندی ئۆکرانیادا.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG