Accessibility links

زێلێنسکی بانگهێشتی ماکرۆن دەکات بۆ ئۆکرانیا


سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدمیر زێلێنسکی داوای لە هاوتای فەرەنسیەکەی ئیمانوێڵ ماکرۆن کردووە سەردانی ئۆکرانیا بکات، بۆ ئەوەی بە چاوی خۆی ئەو کۆمەڵکوژیە ببینێت کە هێزەکانی ڕووسیا لە ئۆکرانیا ئەنجامی دەدەن.

دوای کۆتایی هاتنی ئەو مۆڵەتەی کە رووسیا بۆ هێزەکانی ئۆکرانی دیاریکردووە، ئەوانەی بەرگری لە شاری ماریۆپۆڵ دەکەن چەکەکانیان دابنێن و خۆیان ڕادەستی سوپای ڕووسیا بکەن، بەڵام هیچ ئاماژەیەکی خۆبەدەستەوەدان لەلایەن هێزەکانی ئۆکرانیاوە لە ئارادا نییە.

سەرۆک وەزیرانی ئۆکرانیا گوتی هێزەکانی وڵات هێشتا کۆنترۆڵی چەند ناوچەیەکی شارەکەیان لە ژێردەستدایە، ئاماژەشی بەوە کرد هەتا کۆتایی هەر شەڕ دەکەن و ڕووبەڕووی هێزەکانی ڕووسیا دەبنەوە.

هێزەکانی ڕووسیا لە ئێستادا سەنگییان خستۆتەسەر کۆنتڕۆڵکردنی شاری ماریوپۆڵ، کە چەند هەفتەیەکە گەمارۆدراوە.

ڕووسیا بەڵێنیداوە بەردەوام بێت لە داگیرکارییەکەی لە ئۆکرانیا کە بە " ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی تایبەت " ناوی دەبات، دەڵێت ئامانج لەو ئۆپەراسیۆنەی لەناوبردنی توانا سەربازییەکانی ئۆکرانیا و نەتەوە پەرستە مەترسیدارەکانی ئەو وڵاتەیە.

سەرچاوە: فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG