فەرمانڕەوای هەرێمی خارکیڤی ئۆکرانیا ئۆلێ سینهوبۆڤ وتی بەهۆی بۆردومانەکانەوە بۆ سەر ناوەڕاستی شاری خارکیڤ پێنج کەس کوژراون و 13 کەسی دیکە برینداربوون.
سینهوبۆڤ وتی ڕۆژی یەکشەممە تۆپهاوێژەکان و موشەکەکان لە ناوەڕاستی شارەکە و گەڕەکی سالتیڤکایان داوە، هێرشەکانیش بوونەتە هۆی کەوتنەوەی قوربانی و بیناکانی نیشتەجێبوونیان لە ناوچەکەدا کاول کردووە.
وتیشی هێزەکانی ئۆکرانیا لە هەرێمی خارکیڤ بە سەرکەوتوویی هێرشێکی پێچەوانەیان ئەنجامداوە و دوو گوندییان بە تەواوەتی کۆنتڕۆڵکردۆتەوە و نیوەی گوندێکی دیکەشیان کۆنتڕۆڵ کردۆتەوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
ئۆکرانیا: بۆردومانەکانی خارکیڤ دەبنە هۆی کوژرانی 5 کەس و برینداربوونی 13 کەسی دیکە
![خارکیڤ، ئۆکرانیا](https://gdb.voanews.com/03a80000-0aff-0242-9b7c-08da1f4eab33_w250_r1_s.jpg)