Accessibility links

لێکدانەوەکان سەبارەت بە دیدارەکەی مەسرور بارزانی لەگەڵ ئەردۆغان لە تورکیا


مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕۆژی هەینی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا لە ئەستەنبوڵ کۆبوویەوە.

لە دیدارەکەدا باس لە گەشەپێدانی هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستانی عێراق و تورکیا و بارودۆخی عێراق کرا.

هەردوولاش تیشکیان خستەسەر فراوانکردنی دەرفەتی هاریکاری بۆ ئاسایش و سەقامگیری هەرێم و خستنەڕووی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش لە هەموو بوارەکاندا بەتایبەتی لە بواری ئابووری و بازرگانیدا.

دیداری بارزانی و ئەردۆغان لە لایەن شارەزایانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست مستەفا پیکۆز و فایک بولووتەوە چۆن هەڵدەسەنگێنرێت؟

مستەفا پێکۆز دەڵێت دوای هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا گۆڕانکاری و هەنگاوی گەورە ئەنجامدراوە بەتایبەتی لەسەر سیاسەتەکانی وزە.

"بەهۆی شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا کێشەی گازی سروشتی و نەوت سەریهەڵداوە و نزیکەی لەسەدا 60ی گازی سروشتی و لەسەدا 35ی نەوتی ئەوروپی لەم هەرێمەوە دەکڕدرێت، بەڵام بەهۆی ئەم جەنگەوە، یەکێتی ئەوروپا گەمارۆی بەسەر ڕووسیادا سەپاندووە، هەر بۆیەش یەکێتی ئەوروپا دانوستان بۆ بەدیلێکی نوێ دەکات، لەو بارەیەوە لەگەڵ ڤەنزوێلا و ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق کۆبوونەوە."

پێکۆز لە درێژەی قسەکانیدا سەبارەت بە گازی هەرێمی کوردستانی عێراق گوتی تورکیا ڕێگایەکی سەرەکییە بۆ گواستنەوەی گازی سروشتی، هەرچەند هەوڵ بۆ ڕێگەی جێگرەوەی دیکە بدرێت، تورکیا لە داهاتوویەکی نزیکدا دەبێتە ڕێگایەکی سەرەکی بۆ ناردنی سوتەمەنی.

فائیک بولوت، پێیوایە، کە ئەم کۆبوونەوەیەی نێوان بارزانی و ئەردۆغان تەنها لەسەر سیاسەتەکانی وزە نەبووە.

"تورکیا دەیەوێت لە ئۆپەراسیۆنەکانی لە شەنگال، باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا و ناوچەکانی قەندیل پشتیوانی لە بەڕێوەبەرایەتی هەرێمی کوردستانی عێراق هەبێت، هەروەها دەیەوێت مەودای ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی فراوانتر بکات و ڕۆڵێکی کارا لە بەڕێوەبەرایەتی هەرێمدا بگێڕێت.

بولوت دەشڵێت ئەمە دووەم جارە دوای ئەوەی مەسرور بارزانی بووە سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق سەردانی تورکیا دەکات، بارزانی لەم دواییانەدا لە ساڵی 2019 سەردانی ئەنقەرەی کرد و لە سەردانەکەدا لەگەڵ هەردوو وەزیری دەرەوە مەولود چاوش ئۆغڵو و سەرۆکی تورکیا ئەردۆغان کۆبووەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:44 0:00
XS
SM
MD
LG