Accessibility links

مەسرور بارزانی لە ئەستەنبوڵ لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کۆدەبێتەوە


پاش ئەوەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی بە سەردانێکی فەڕمی گەیشتە تورکیا لەوێ لەگەڵ سەرۆکی وڵاتەکە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبۆوە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا کۆبونەوەکەی ئەردۆغان و بارزانی پشتڕاست کردەوە و گوتی "ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 15ی نیسانی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری ئیستانبول، لە گەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە."

سەبارەت بە گفتوگۆکارنی نێوانیان ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێم دەڵێت "لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا تاووتوێ کرا و جەخت لە فراوانکردنی دەرفەتەکانی ھاریکاری لە پێناو ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەدا کرایەوە.

هەردوولا خواستی خۆیان بۆ گرنگیی برەودان بە هەماهەنگیی و پەیوەندیی دوولایەنە لە هەموو بوارەکاندا بە تایبەتی لە بواری ئابووری و ئاڵۆگۆڕی بازرگانی، لە سەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش دووپات کردەوە.".

XS
SM
MD
LG