Accessibility links

مەسرور بارزانی دەگاتە تورکیا و بڕیارە لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کۆببێتەوە


مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تورکیا و بڕیارە لەوێ لەگەڵ سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغاندا کۆببێتەوە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندنێکدا گەشتەکەی بارزانی بۆ تورکیا پشتڕاستکردەوە و دەڵێت " ئەمڕۆ هەینی 15ی نیسانی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێک گەیشتە تورکیا و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە."

سەبارەت بەتەوەری گفتوگۆی نێوان ئەردۆغان و بارزانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت " لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە دەکرێت."

XS
SM
MD
LG