Accessibility links

لە ڕووداوێکی تەقەکردن لە وێستگەیەکی شەمەندەفەر لە شاری نیویۆرک چەندین قوربانی لێدەکەوێتەوە


سەرچاوە ئاسایشییەکان ڕایانگەیاند، سەر لە بەیانی ڕۆژی سێشەممە بەهۆی ڕووداوێکی تەقەکردن لە وێستگەیەکی شەمەندەفەر لە برۆکلین لە شاری نیویۆرک 13 کەس بریندار بوون.

وتەبێژی بەشی فریاکەوتنی شاری نیویۆرک ڕایگەیاند، کارمەندانی فریاگوزاری دەستبەجێ ئاگادارکراونەتەوە کە دووکەڵ لە وێستگەیەکی شەمەندەفەر لە شەقامی 36 لە گەڕەکی سەنسێت پارک بەرزبۆتەوە، چەند کەسێکیان دۆزیوەتەوە کە تەقەیان لێکراوە. بەشی فریاگوزاری دەڵێت 13 کەس برینداربوون، بەڵام هیچ وردەکارییەکیان لە بارەی بریندارەکانەوە نەداوە.

بەپێی چەند سەرچاوەیەکی پۆلیس کە زانیاریان لەسەر لێکۆڵینەوەکە داوە، زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە گومانلێکراوەکە چاکەتێکی کاری بیناسازی لەبەردابووە و دەمامکی گازی پۆشیووە.

وێنەیەک لە شوێنی ڕووداوەکەوە ئەوە نیشاندەدات خەڵکی یارمەتی ئەو کەسانە دەدەن کە برینداربوون و خوێنیان لێدەڕوات و لەسەر زەوی وێستگەکە کەوتوون.

دەستبەجێ وردەکاری زیاتر بڵاونەکراوەتەوە.

گەشتی ئەو شەمەندەفەرانەی وێستگەکە بۆ ماوەی یەک کاتژمێر ڕاگیراون.

ئیریک ئادەمس سەرۆکی شارەوانی شاری نیویۆرک دەستبەجێ وردەکاری زیاتری نەخستەڕوو.

XS
SM
MD
LG