Accessibility links

ژەنەڕاڵێکی باڵای ئەمەریکا: هێزی قودسی پاسدارانی ئێران ڕێکخراوێکی تیرۆریستییە و لە لیستی تیرۆردا لانابرێت


ژەنەڕاڵێکی باڵای ئەمەریکا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە پشتگیری لابردنی سوپای قودسی ئێران ناکات لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییە بیانیەکان کە بەشێکە لە سوپای پاسدارانی ئێران.

ژەنەراڵ مارک میللی سەرۆکی دەستەی هاوبەشی لیژنەی هێزە لەشکرییەکان لە ئەنجومەنی سینات ڕایگەیاند "پێموایە هێزی قودسی سەر بە هێزی پاسدارانی ئێران ڕێکخراوێکی تیرۆریستییە و من پشتگیری لابردنیان لە لیستی تیرۆر ناکەم."

ئەمەریکا بیر لە لابردنی سوپای پاسدارانی ئێران دەکاتەوە لە لیستی ڕەشی ڕێکخراوە تیرۆریستییە بیانییەکان، لە بەرامبەر دڵنیاییەکانی ئێران سەبارەت بە دووبارە گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتنە ناوەکییەکە لەگەڵ زلهێزانی جیهان.

سەرچاوە: ئاژانسی ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG