Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت وڵاتەکەی بەڵگەی تاوانی جەنگی ڕووسیا لە ئۆکرانیا کۆدەکاتەوە


ئانتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، ڕۆژی یەکشەممە بە توندی سەرکۆنەی ڕووسیای کرد و بە ئەنجامدانی دڕندەیی جەنگ لە ئۆکرانیا تۆمەتباری کرد، دوای ئەوەی جیهان بۆ یەکەمجار جەستەی فرێدراوی ئۆکراینییە مردووەکانی لە شەقامەکانی وڵاتەکەدا بینی.

وەزیرە ئەمەریکییەکە لە دیدارێکی لەگەڵ کەناڵی CNN دا گوتی "ناتوانیت یارمەتی بدەیت بەڵام هەستدەکەیت بە بۆکسێک لە سکت دراوە. ناکرێت بێهەست بین بەرامبەر ئەمە. ناکرێت ئەمە بە ئاسایی وەرگرین."

بلینکن گوتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە جدی بەڵگەکانی تاوانی جەنگی رووسیا لە سەرتاسەری ئۆکرانیادا کۆدەکاتەوە. تەنانەت وەک ئوکراینا بانگەشەی ئەوە دەکات کە کۆنتڕۆڵی ناوچەی باکووری ناوەڕاستی دەوروبەری پایتەختەکەی بەدەست هێناوەتەوە، سوپای مۆسکۆ لە خاکی کیێڤ کشاوەتەە بۆ چڕکردنەوەی هێرشەکانی له شارەکانی باشووری ئۆکرانیا بەدرێژایی دەریای ڕەش و له ناوچەی دۆنباس له ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا.

ڤۆڵۆدیمر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا لە دیدارێکی کەناڵی CBS ی ئەمەریکیدا رایگەیاند "بەڕاستی. ئەمە جینۆسایدە" کە دژی ئۆکرانیەکان ئەنجامدراوە.

سکرتێری گشتی ناتۆ جێنس ستۆلتێنبێرگ بە سی ئێن ئێنی ڕاگەیاند، "ئەوە دڕندەییە لە دژی ئەو هاوڵاتیانەی کە ئێمە دەیان ساڵە نەمانبینیووە لە ئەوروپا و ئەرکی سەرۆکی رووسیا ڤلادیمیر پوتینە کۆتای بە شەرەکە بهێنێت."

پوتن رووداوی کوشتنی خەڵکی مەدەنی لەلایەن سەربازەکانییەوە بە رووداوی ساختە و دروستکراو لە قەڵەم داوە.

ئەنتۆنیۆ گۆترێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا نوسیوویەتی: "من بە وێنەی ئەو هاوڵاتییە مەدەنیانەی لە بوچای ئۆکرانیا کوژراون زۆر شۆک بووم. پێویستە لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ بکرێت و لێپێچینەوەی بە دواوە بێت."

سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG