Accessibility links

بەڕیتانیا: ڕووسیا سەنگ دەخاتەوە سەر هەرێمی دۆنباس


وەزارەتی بەرگری بەڕیتانیا دەڵێت ڕووسیا بەردەوامە لە زیادکردن و کۆکردنەوەی سەرباز و بەکرێگیراوەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیادا.

وەزارەتی بەرگری بەڕیتانیا لە زاری هەواڵگری وڵاتەکەیەوە بڵاویکردەوە " هێزەکانی ڕووسیا بەردەوامن لە خۆڕێکخستنەوەیان لەکاتێکدا سەنگیان خستۆتەوە سەر هێرشەکانیان بۆ سەر هەرێمی دۆنباس لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا."

وتیشی هێزەکانی ڕووسیا لەگەڵ بەکرێگیراوانی کۆمپانیای سەربازیی تایبەتی واگنەردا بەرەو ناوچەکە ڕەوانەکراون.

بەڕیتانیا وتیشی ڕووسیا هێشتا هەوڵی گرتنی شاری ماریوپۆڵ دەدات، کە لە سەرەتای داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە گەمارۆدراوە و شەڕ و پێکدادانی قورسی تێدایە. وتی " شارەکە بەردەوام شەڕی توندی تێدایە و هێرشی ئاسمانی دەکرێتەسەر، بەڵام هێزەکانی ئۆکرانیا بەرگرییەکانیان پاراستووە، ناوچەکانی ناوەڕاستی شارەکەیان گرتۆتەوە."

هەواڵگری بەڕیتانیا دەڵێت " هێشتا ماریوپۆڵ ئامانجی سەرەکی داگیرکارییەکەی ڕووسیایە چونکە دەبێتە پردێک لەنێوان ڕووسیا و نیمچە دورگەی کرایمییەدا " کە ڕووسیا لە ساڵی 2014 دا گرتییە خۆی.

سەرچاوە/ ئەسۆشیەتد پرێس

XS
SM
MD
LG