لە دەرئەنجامی تەقەکردنێکدا بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە لە شاری ساکرامینتۆ لە ولایەتی کالیفۆرنیا بەلانیکەمەوە 6 کەس کوژراوان و 9 کەس برینداربوون، بە پێی بەرێوبەرایەتی پۆلیس شارەکە کە لەسەر تویتەر بڵاویکردەوە.
ئێزگەی ئەی بی سی نیوزی ناوخۆیی بڵاویکردەوە، تەقەکردنەکە نزیکەی کاتژمێر ٢ی بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە لە نزیک سەنتەری گۆڵدن ١ ڕوویداوە، کە مەیدانی یاری تیمی باسکەی ساکرامێنتۆ کینگزە، و کۆنسێرتە سەرەکیەکانی تییدا بەڕێوە دەچێت.
پۆلیس گوتیشی بەهۆی لێکۆڵینەوە چەند کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوون لە ناوچەی بازرگانی لە ناوەڕاستی شارەکەدا داخراون . لە گرتە ڤیدێۆیەک کە لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکرایەوە دەردەخات، کەسانێک هاوار دەکەن و لە شەقامدا ڕادەکەن.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز دەڵێت نەتوانراوە بەشێوەیەکی سەربەخۆ ئەو گرتە ڤیدێۆیە پشتڕاستبکرێتەوە .
ئەم ڕووداوە دوای زیاتر لە مانگێکە پاش ئەوەی پیاوێک لەهەمان شار تەقەی لە 3 منداڵی خۆی کرد و کەسێکی چوارەهەمیش کوشت، بەر لەوەی خۆی بکوژێت.
سەرچاوە: ڕۆیتەرز.