Accessibility links

هێرشە داگیرکارییەکانی ڕووسیا بۆ ئۆکرانیا کاریگەری خراپی لەسەر ئابووری تورکیا هەیە


شەڕی بەردەوام لە نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیادا بەشێوەیەکی زۆر کاریگەری لەسەر ئابوری تورکیا هەیە. شارەزایانی بواری ئابوری ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەگەر ئەم شەڕە بۆ ماوەیەکی درێژ بەردەوام بێت ئەوا ئابووری تورکیا لە سەرجەم بوارەکاندا دەخاتە مەترسیەوە.

کاریگەری ئەم جەنگە بۆ سەر گازی سروشتی لە یەکی مانگی چواری 2022 وە دەرکەوت، کۆمپانیای بۆری نەوتی ناسراو بە بۆتاش بڵاویکردەوە کە لە سەدا 35 بەهای گازی سروشتی دانیشتوان بەرزبۆتەوە، هەروەها لە سەدا 44.30 نرخی گازی سروشتی کە لە بەرهەمهێنانی کارەبادا بەکاردێت و لە سەدا 50ش ئەو گازانەی لە پیشەسازیدا بەکاردێن بەرزبوونەتەوە.

دوای ئەو بەرزبوونەوانە لە ماوەی ساڵێکدا لە سەدا 92.80 بەهای گازی سروشتی زیادی کردووە.

کۆمپانیای بۆتاش ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، کە گازی سروشتی لە تورکیا هەرزانترە بە بەراورد بە ئەوروپا، بۆتاش لە مانگی دووی ئەمساڵدا نرخی گازی سروشتی لە ئەنقەرە بەرامبەر بە شارەکانی ئەوروپا بەرزکردۆتەوە.

بۆتاش ئەوەشی خستەڕوو کە هۆکاری ئەم زیادبوونە ئەوەیە لە یەکی مانگی چواری 2022دا چەند ڕێکخستنێکی نوێ لە فرۆشتنی گازی سروشتیدا بەهۆی هەندێک پێداویستییەوە ئەنجامدراون، هەرچەندە ئەم نرخە بەرزیش بێتەوە، بەڵام دەوڵەتەکەمان یارمەتیدەر دەبێت لە دابینکردنی گازی سروشتی بۆ دانیشتوان.

لە تورکیا بەرزبوونەوەی گازی سروشتی بە بەردەوامی کار دەکاتە سەر نرخی بەنزین، لە مانگی 3ی 2022دا، نرخی بەنزین گرانتر بوو، ئابووریناسان ئاماژە بەوە دەکەن کە وەستانێک هەبووە لە بەرزبوونەوەی نرخی دراوی بیانی، بەڵام کێشەی زیاتر لە ڕووی نرخی سووتەمەنی هەبووە.

مستەفا یەڵماز سەرۆکی ڕێکخراوی پیشەسازی وزە (EPDK) دەڵێت کێشەی بەنزین لەگەڵ هەڵگیرسانی شەڕی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا دەگێڕیتەوە، ئاماژەش بەوە دەکات ئەگەر ئەم شەڕە بەردەوام بێت کاریگەری زیاتری لەسەر سووتەمەنی دەبێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:56 0:00

XS
SM
MD
LG