Accessibility links

عێراق لە مانگی سێدا بەرزترین داهاتی نەوتی لە ماوەی پەنجا ساڵی ڕابردوودا بەدەستهێناوە


وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت لە مانگی ڕابردوو بە بڕی 11.07 ملیار دۆلار نەوتی هەناردە کردووە، ئەمەش بەرزترین ئاستی نیو سەدە بوو، لە کاتێکدا نرخی نەوتی خاو بەربووەتەوە بەهۆی داگیرکارییەکانی ڕووسیا لە ئۆکرانیا.

عێراق کە دووهەم گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتە لە ڕێکخراوی OPEC (ڕێکخراوی ئەو وڵاتانەی کە سوتەمەنی هەناردە دەکەن)، لە مانگی سێدا 100،563،999 بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە کە داهاتەکەی 11 ملیار دۆلار و 700 هەزار بووە، ئەمەش زۆرترین داهات بووە لەوەتای ساڵی 1972.

کاربەدەستێکی وەزارەتەکە بە مەرجێک ناوی ئاشکرا نەکرێت ڕایگەیاندووە ئەو ژمارانەی کە درەنگانی هەینی بڵاو کراونەتەوە داتای سەرەتایین بەڵام داتای کۆتاییش "بەشێوەیەکی گشتی جیاوازی نییە".

لە مانگی دوودا داهاتی نەوتی عێراق 8 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بوو.

بەرهەمی نەوت زیاتر لە %90 ی داهاتی گشتی عێراقە.

نرخی سوتەمەنی بەهۆی ترسی کەمبوونەوەی لە پاش هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لە 24 ی مانگی دوو، بەرزبویەوە. ڕووسیا دووهەم وڵاتە بۆ دابینکردنی نەوت لە پاش عەرەبستانی سعودیە.

XS
SM
MD
LG