Accessibility links

بەرپرسێکی ئەمەریکا: ڕووسیا بووەتە بارێکی قورس بەسەر شانی چینەوە


بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا وتی داگیرکارییەکەی ڕووسیا لە ئۆکرانیا بووەتە هۆی ئەوەی ڕووسیا ببێیە بارێکی قورسی ستراتیژی بەسەر شانی چینەوە.

جێگری وەزیری بەرگری ئەمەریکا بۆ سیاسەت کۆڵین کاڵ وتی " پێم وایە ئەوەی پوتن کردوویەتی تاوەکو ئێستا لە ئۆکرانیا وادەکات ڕووسیا ببێتە بارێکی ستراتیژی قورس بەسەر چینەوە."

لە مانگی دوودا ڕووسیا و چین هاوبەشییەکی " بێ سنوورییان " لەنێوانیاندا ڕاگەیاند، پشتیوانی یەکتریان کردووە لە بابەتەکانی ئۆکرانیا و تایواندا و بەڵێنیانداوە هاریکارییەکانی نێوانیان دژی ڕۆژئاوا زیاتر بکەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG