Accessibility links

لێکۆڵینەوەیەک: منداڵانی ساوای ئەو ژنانەی کە پێشتر کۆڕۆنایان گرتووە بەرگریان بەهێزترە دژ بە ڤایرۆسەکە


ئەو منداڵە ساوایانەی کە بەر لە دایکبوون دایکەکانیان تووشی کۆرۆنا بوون ڕێژەی توشبوونیان بەو ڤایرۆسە دوای لە دایکبوون کەمترە لە 2%، ئەمە بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی پزیشکی کە لێکۆڵەرەوەکان دەڵێن دڵنیاکەرەوەیەکی باشە بۆ دایکان و باوکان سەبارەت بە تەندروستی منداڵەکانیان.

لێکۆڵینەوەکە لە لایەن جۆرناڵی پزیشکی بەریتانیا ئەنجامدراوە لەسەر بنەمای دەرەنجامی داتای نزیک لە 29 هەزار دایک بۆ دڵنیابوون لە مەترسیەکانی گواستنەوەی کۆرۆنا بۆ منداڵ لە کاتی سکپڕی.

شەکیلا سانگەرەتینام، سەرپەرشتی لێکۆڵینەوەکە لە زانکۆی بێرمینگهام، لەم بارەیەوە دەڵێت "ئەمە زۆر دەرەنجامێکی دڵنیاکەرەوەیە بۆ ئەوکەسانەی کە دەیانەوێت ببن بە دایک و باوک بەهۆی ئەوەی تەنها لە سەدا یەکی ئەو منداڵانەی تازە لە دایک دەبن توشی کۆڕۆنا دەبن لە 48 کاتژمێری دوای لە دایکبوونیان و بە گشتی ئەم ڕێژەیە کەمترە لە سەدا دوو."

بەڵام لێکۆڵینەوەکە بۆی دەرکەوتووە کە ئەو منداڵانەی کە دایکانیان بەهۆی کۆڕۆناوە مردوون یان بە سەختی نەخۆشکەوتوون مەترسی توشبوونیان بەو ڤایرۆسە زیاترە.

لەو لێکۆڵینەوەیەدا، لە کۆی 592 منداڵ کە تووشی کۆرۆنا بوون تەنها 7 منداڵی ساوا لە منداڵدانی دایکیان ڤایرۆسەکەیان بۆ گوازراوەتەوە و دوانیان لە کاتی لە دایکبوون تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

پرۆفیسۆر شەکیلا سانگەرەتینام ڕایگەیاند کە زۆربەی ئەو منداڵە ساوایانە دوای لە دایکبوون توشی ڤایرۆسەکە دەبن، بۆیە پێویستە کە دایکان و پزیشکان و ئەو کەسانەی کە لە کۆرپەلەکان نزیکدەبنەوە بەردەوام دەمامک دابنێن و لە هەمان کاتدا ژمارەی ئەو کەسانەی لە منداڵی تازە لە دایکبوو نزی کدەبنەوە سنورداربکرێت.

لە هەمان کاتدا، لێکۆڵینەوەکە هیچ پەیوەندیەکی نەدۆزیوەتەوە لە نێوان شیرپێدان و توشبوونی کۆرپەلە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

سەرچاوە: ئەسۆشیەیتد فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG