چاودێرانی ژینگە دەڵێن بەهۆی بەرزبوونی پلەی گەرمای زەوی و شێوەیکەی گۆڕانکاری لەکەشدا، پەپولەی ناوچە گەرمەکان بەژمارەی زۆر گەشتوونەتە هۆنگ کۆنگ و تایوان، لەکاتێکدا جۆرەکانی ناسراوە بە شا و لە ناوچی پلەی گەرمای مامناوەندا دەژین ژمارەیان کەم دەبێتەوە.
جاری شان بەرپرسی پرۆژەی ناوچەی پارێزراوی فینجوان بۆ پەپولە لە هۆنگ کۆنگ ووتی لە ساڵی 2021دا لە هۆنگ کۆنگ حەوت جۆرێ نوێی پەپولە دۆزراونەتەوە، لەوانە کلک چەماوەکان، خۆڵەمێشی و پەریەکان، زۆرینەیان لەو جۆرانەن لە ناوچە گەرمەکان دەژین.
شان ووتیشی "هەر لە هۆنگ کۆنگ تۆماری زاوزێ جۆری کە کراوە، ئەمەش ئاماژەیە ئەمە تەنها گواستنەوە نەبوە بەرەوە هۆنگ کۆنگ لەگەڵ کەرەستەی کشتوکاڵ و بای وەرزیدا."
شان زیاتر ووتی "بۆ یەکەم جارە لە هۆنگ کۆنگ جۆرەکانی کارتیکا نیپتا و ئەنسیما بلانکا لە ساڵی 2021دا ببینرێن، سەرباری ئەمە جۆری زیلتۆس ئاماسا، ئەوەی ژینگەی سەرەکی مالیزیاو تایلاند و میانمار و بۆرنێۆ و چەند ناوچەیەکی کەیە لە باشوری هۆنگ کۆنگ دەرکەوتوون."
شارەزای پەپۆلە لە زانکۆی نیشتمانی تایوان بۆ مامۆستایان هەسوو یوفینگ دەڵێت هاوکات کۆچبەرەکانی پێشتر لە تایوان نەژیاون لە ئیستادا دەبینرێن.
لەنێوان ساڵانی 1985 تا 2008دا بەلانیکەمەوە 7 جۆری نوێ لە پەپولەی ناوچە گەرمەکان دۆزراونەتەوە لە دورگەکەدا جێگیربوون، لەوانە جۆری (ئەپیاس ۆلفێرن پیدۆکایە) ئەوەی بەرەو باکووری فلپین ڕۆشتوون و لە شاری کاوشیونگی کەناری باشوور لە ساڵی 2000 لەوێ جێگیربوون.
هەسوو ووتیشی ئەو پەپولانەی تنها بۆ یەکجار لە باشوری تایوان بینرابوون، لە ئێستدا لە سەرانسەری دورگەکەدا بوونیان هەیە.
هەسوو دەڵێت کاتێک لە ساڵانی هەشتاکاندا لە زانکۆ خوێنکاربووم جووم بۆ کانتیج لەسەر کەناری باشور بۆ بینینی جۆرەکانی جرافێۆم ئەججاممنوون، چوونکە تەنها لەوێ هەبوون، بەڵام لە ئەمساڵدا لە باخچەی زانکۆ هەن و زاوزێ دەکەن.
بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا تادێ و خێراتر دەبێت.
ووتیشی هەروەها جۆری ترۆیدس ئەیئاکس کاگۆیا نموونەیەکی کەیە بۆ ئەو پەپولەیەی بۆ کەڕەتێک لە باشوری تایوان ژیاوە و لە ئیستادا لە هەموو دورگەکەدا دەبینرێت.
شان ووتی لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لە ڕۆژهەڵات و باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیادا گۆڕانکاریەکان بەشێوەیەکی خێراتر دێت بەراورد بەوەی لە مامناوەندی جیهاندا لە دەیان ساڵی دواییدا هەیە.
ووتی "زۆر جێگا هەیە پەپولەی ناوچە گەرمەکان و مێروی تێیدا زاوزێ ناکەن، بەم هۆکارە دەبینین کۆچ بەرەو باکورە دەبەن یاخودا پەرژو بڵاو دەبن.
هەسوو ووتیشی لە ڕاستیدا پەپۆلە کۆچی نەکردوە، لە بری ئەوە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما ژینگەیان زیاتر دەبێت.
زیاتر دەڵێت "کەڕەتێک ناوچەکانی دەکەونە ئەوپەڕی باکوور زیاتر ساردن، گونجاونەبوە بۆیان لەوێ بمیننەوە، بەڵام ئیستا بۆیان گونجاوە، چونکە پلەی گەرما بەرزبۆتەوە."
ووتیشی "پلەی گەرما بەڕێژەیەکی زیاتر لە باشور بەرزدەبێتەوە، ئەمەش ئەوە دەگەێنێت جیاوازی لە پلەی گەرمای باکور و باشوور کەم بۆتەوە، بەم هۆکارە پەپولەی باشور لە ئیستادا لە باکوور دەژین".
بەڵام شارەزایان دەڵین گۆڕانکاریەکان پەپولە ناچار دەکات کە پێویستی بە کەشێکی مامناوەندە بۆ زاوزێکردن.
شان ووتی " باخچەی پارێزراوی سیو لانگ شوی لە ناوچەی توین موون لە هۆنگ کۆنگ ڕۆژانێک بوو دەیان هەزار پەپولەی جۆری شای لێبوو زستانیان بەسەر دەبرد، لەم ساڵانەی دواییدا لە 2013 و 2014، بەڵام لە ساڵانی دواتردا ژمارەیان زۆر زۆر کەمبۆتەوە.
هەورەها لە تایوان پەپولەی ڕەنگ هەمجۆری مۆر کەمبۆتەوە کە لە وەرزی زستاندا بە ملێۆنەها لە دۆڵی ماولین لە دەرەوەی کاوشێۆنگ لەساڵانی ڕابردوودا هەبوون. لە ئێستادا بۆ باکور گواستویانەتەوە بۆ پلەیەکی گرمای فێنکتر.
هەسوو ووتی ژینگەی گەرم بۆتە هۆی کەمبوونەوەی دەرختەکانی هەندێک پەپۆلە بە جێگای حەوانەوەی دەزانن.
ووتی پوپولەی جۆری کوافوی کە تایوان ژینگەیەتی لەسەر داری جۆری زان لە تایوان دەژی و گەرا دادەنێت لە ئێستدا هەڕەشەی نەمانی لەسەرە.
گۆڕانکاریەکانی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا دوای توێژینەوەیەک دێت لە گۆڤاری ساینسدا لە ساڵی 2021دا بڵاوکرایەوە دەردەخات زۆرینەی گروپی پەپولەکان لە ڕۆژهەڵاتی ئەمریکای باکور لە 40 ساڵی ڕابردوودا بەڕێژەی 50٪ کەمبوونەتەوە.
هەسوو ووتی کالیفۆرنیا ئەو جێگایەیە زۆرترین جۆری پەپولەی تێدا دەژی لە ڕۆژهەڵاتی ئەمریکای باکوردا، پەپولەکانی کالیفۆرنیا زیاتر هەڕەشەی ووشکبوونەوەی ژینگەیان لەسەرە، چوونکە ناوچەکە کەشی مامناوەندە لەگەڵ هاوینێکی ووشک و زستانێکی باراناوی.
ووتیشی "ئەگەر گۆڕانکاری کەش هۆکاری ووشکبوونی زستان بێت ئەوا ڕوەکەکان بە خراپی کەشە دەکەن و قەوزاخەی پەپۆلەکان خۆراکی پێویستیان بۆ نەش و نما نابێت.
چین پلانی بازرگانی و زانستی واڵایی بۆ 5 ساڵ دادەنێت
سانفرانسیسکۆ – زاناکانی واڵایی دەڵێن پێشبینی دەکرێت مووشەکێکی چین لە ڕۆژی 4ی مانگی 3دا بکەوێتە خوارەوە بۆ سەر مانگ، ئەمەش نوێترین نموونەیە لە بوونی چین لە واڵاییدا. زانیاری ئەم مووشەکە دوای ئەوە دێت بەیژین ڕایگەیاند پلانێکی پەرەپێدانی هەیە بۆ باشکردنی سەتەلایتەکانی و دۆزینەوە لە واڵایی دوردا و دانانی کەسانی زیاتر لە خولگەدا.
شارەزایان دەڵێن شیکەرەوان پێشبینی دەکەن بەیژین بگاتە چەند ئامانجێکی سنووردار لە پلانە 5 ساڵیەکەیدا بۆ پەرەپیدان لە وڵایی دەرەوەدا سەرباری ئەو ڕوداوە سەرنج ڕاکێشە.
دەشڵێن بەرنامەی واڵایی چین ڕکەبەری بەرنامەی ڕوسیا و وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکایە، بەتایبەتی پەیوەندیدار بە داهاتی تەکنەلۆجیای واڵایی.
کارکۆ کاسیریس بەڕێوەبەری توێژینەوەی واڵایی لە کۆمپانیای Teal Group بۆ شیکاری بازار ووتی "دەبێت بە ڕژدی تەماشای چین بکەین پەیوەست بە توانای ڕکەبەری. بەشێک لەوە ئەوەیە وڵاتیەکگرتوەکانی ئەمریکا زۆر پێشکەتوبوو بەپلەیەک وڵاتێکی وەک چین کە ئابوری لە گەشەسەندنی خێرادایە دوای کاروانەکە کەوتوە".
چین یەکەم سەتەلایتی لە ساڵی 1970دا هەڵدا و یەکەم مرۆڤی لە ساڵی 2003دا لە واڵایی دانا، بەمەش بوو بە سێهەم ووڵات لە جیهاندا دوای ڕوسیا و وڵاتەیەکگرتوەکان. لە ساڵی 2019دا ئۆتۆمۆبێلی واڵای چین لە بەشی دوری مانگ نیشتەوە. بەیژین لە ئێستادا بەنیازە لە ئەمساڵدا بنکەی خولگەی فراوانترکات.
چین لە بنکەی واڵایی نێودەوڵەتی بەدورە، کە پرۆژەیەکی هاوکاریە لە نیوان ئەوروپا و وڵاتەیەکگرتوەکان و ڕوسیا و کەنەدا و ژاپۆن، بەهۆی مەترسی پەیوەندیدار بە ئاسایشی نیشتمانی وڵاتەیەکگرتوەکانەوە.
بەپێی بەرنامەی واڵایی چین لەسالی 2021دا ئاشکرای کرد، لە 5 ساڵی داهاتوودا بەرنامەی واڵایی بەیژین ئاسمانگەڕان دەباتە واڵایی بۆ ئەرکی درێژخایەن بۆ توێژینەوەی زانستی و توێژینەوە لەسەر هەسارەی بارام و زیاتر تێگەیشتن لە سیستەمی هەسارەی ناهی.
ئەوەی بڵاو کراوەتەوە دەڵێت لە 5 ساڵی داهاتوودا چین توانای سیستەمی گواستنەوەی واڵایی باشتر دەبێت و بەردەوام دەبێت لە باشترکردنی ژێرخانی واڵایی لە رێگای تێکەڵاوکردنی تەکنەلۆجیای هەستیار لە دورەوە و پەیوەندی و ئاراستەکردن و دەستنیشانکردنی جێگا لە ڕێگای سەتەلایتی ئاسمانەوە.
شیکەرەوان دەڵێن چین ئامانجەکانی لە 5 ساڵای داهاتوودا بەدەست دێنێت چوونکە دەیان ساڵە کاری لەسەر دەکات و حکومەت پشتیوانی دەکات.
ڕیتچارد بیتزنجەر شیکەروەی کاروباری بەرگری لە پرۆژەی تێچوونی بەرگری کە دامەزراوەیەکی توێژینەوەی بێ قازانجە بنکە لە واشنتن ووتی "ڕاپۆرتەکەی لە مانگی یەکدا بڵاوکرایەوە دەردەخات لە ڕاستیدا چی دەکەن". ووتیشی لەڕوی تەکنەلۆجیاوە لەوانیە چین بتوانێت کانزا لەسەر هەسارۆچکە دەرکات هەرچەندە ئەو کارە پێویستی بە جێگیکردن و هەڵکەندنی ئاڵۆز هەیە.
سەرباری ئەمەش ووتی زۆر لە ئامانجەکانی بەرنامەکەی بۆ دەرخستنی نیازی ئاشتیە و ڕوانگەی گەشبینانەی لە نیودەڵەتیدا، بەڵام زۆرینەی بەرنامە سەرنشینەکانی ڕواڵەتە، لەڕوی ئابوریەوە ئەوان ڕابەرن، لە کاری دەرخستنی بەهێزبوونیان بێوێنەن.
پلانەکە دەڵێت ئەرکی داهاتووی واڵایی چین بە ئاشتیانە دەمێنێتەوە هەرچەندە واشنتن گوومانی لە بەرنامەی واڵایی چین هەیە بە ئاراستەی مەبەستی سەربازی هەنگاو دەنێت.
نیوەی داڵەکانی وڵاتەیەکگرتوەکان بە قورقوشم ژەهراوی بوون
توێژینەوەیەکی نوێ دەڵێت داڵی سەرسپی کە باڵندەیەکی نیشتمانی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکایە، هەڕەشە و مەترسی زیاتر لە سەرەوە، دەرکەوتوە نیوەیان لە سەرانسەری وڵاتەیەکگرتوەکاندا پشکنینیان بۆکراوە نیشانیان لێدەرکەوتوە بە سەختی بە قورقوشم ژەهراوی بوون.
توێژەرەوانی گۆڤاری زانست دەڵین، لە کاتێکدا داڵی سەرسپی کە هەڕەشەی نەمانی لەسەربوو بووژایەوە، دوای ئەوەی وڵاتەیەکگرتوەکان دەرمانی DDT لە ساڵی 1972دا قەدەغەکرد، ئاستی مەترسیدار و زیان بەخش لە قورقوشمی زەهراوی لە ئێسکی 46٪ی داڵی سەرسپی دۆزراوەتەوە بە پێی ئەو نموونانەی لە 38 ولایەت وەرگیراون لە کالیفۆرنیاوە لە ڕۆژئاوا تا دەگاتە فلۆریدا لە ڕۆژهەڵات.
هەروەها هەمان ڕێژە لە داڵی ئاڵتونیدا دۆزراونەتەوە، زاناکان دەڵێن ئەمە واتای ئەوەیە ئەو باڵندانە کەلاک و نێچیریان خواردوە بە قورقووشم ژەهراوی بوون لەڕێگای گوولەی تاپڕ و ئامێری راوکردنە.
پشکنین بۆ خوێن و ئێسک و پەڕ و جگەری 1210 داڵ کراوە لە نێوان ساڵانی 2010 تا 2018 بۆ بوونی قورقوشم.
بەشداربوی توێژینەوەکە تاد کاتزنەر، زانای زیندەوەری کێوی لە دامەزراوەی روپێوی جێۆلۆجی وڵاتەیەکگرتوەکان لە بۆیسی لە ولایەتی ئایداهۆ ووتی "ئەمە یەکەم کەڕەتە دەتوانین هەڵسەنگاندن بۆ ژیانی کیوی بکەین بۆ بوونی قورقوشم و دەرئەنجامەکانی لەسەر ئو گیاندارانە لە ئاستی کیشوەردا، جێگای سەرسوورمانە نزیکەی 50٪ ژەهراوی بوون".
قورقوشم ژەهرێکە کاریگەری لەسەر هەستەدەمار هیە و باڵانسی داڵ و توانای تەحەمولی لاواز دەکات ئەگەر بە بڕێکی کەمیش بێت، توانای فڕین و ڕاوکردن و زاوزێی کەم دەکاتەوە. لە کاتی بوونی ڕێژەی زۆری قورقووشم دەبێتە هۆی سەختیی هەناسەدان و مردن.
توێژینەوەکە دەڵێت ژەهروایبوون بەقورقوشم بۆتە هۆکاری کەمبوونەوەی زاوزێی ساڵانەی داڵی سپی بەڕێژەی 4٪ و دڵای ئاڵتوونی بەرێژەی 1٪.