Accessibility links

ئایا ڤایرۆسی کۆڤید لە ئاژەڵدا دەگۆڕێت و بۆ مرۆڤ دەگەڕێتەوە؟


ئاسکی کلک سپی ناوچەی لانکاستەر لە ولایەتی نیویۆرک
ئاسکی کلک سپی ناوچەی لانکاستەر لە ولایەتی نیویۆرک

توێژینەوەیەکی نوێ دەڵێت ئەگەری هەیە ئاسک ڤایرۆس بۆ مرۆڤ بگوازێتەوە. جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئاسکی کلک سپیدا لە کەنەدا دەستنیشانکرا، دۆاتر لای کەسێک دەرکەوت لە جێگایەکی نزیک لەئاسکەکان ژیاوە و تێکەڵاوی لەگەڵیان هەبوە.

نۆخیت ڤارلیک پرۆفیسۆری مێژوی پەتاکان بەشدار لە توێژینەوەکەدا لە زانکۆی ڕەتگەرز لە نیوئارک دەڵێت "بەڵگەکان لەسەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ژیانی کێویدا لەوانەیە دەرئەنجامی دوورمەودای لەسەر مرۆڤ هەبێت".

ڤارلیک دەشلێت " ئەگەر هەموو مرۆڤایەتیش ڤاکسین وەرگرن، هێشتا ئەگەری هەیە نەخۆشیەکە لە ئاژەڵەوە بۆی بگەڕێتەوە، لە ڕاستیدا، ئەمە لە چەند پەتایەکی جیاوازدا لە مێژوودا ڕوویداوە، باڕاستگۆبین بۆیە لە داهاتویەکی دوردا لەوباوەڕەدانیم بتوانین کۆڤید بنبڕکەین".

6 لە 10 نەخۆشی گوازراوە بۆ مرۆڤ سەرچاوەکەی ئاژەڵە، واتە لە نیوان جۆرەکاندا دەگوازرێتەوە، لە ئاژەڵیشەوە بۆ مرۆڤ.

نموونەی ڤایرۆسەکانی لە گیاندارانەوە سەرچاوەی هەیە، ئینفلەوەنزا و ڤایرۆسی ڕۆژئاوای نیل و تاعوون و پەتای سەگ و لایم.

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە بازاڕی ووهان لە چین بەسترایەوە ، کە لە بازارەکەدا گیانداری زیندو سەر دەبڕدرێت . سەرباری دانانی دەرکەوتنی ڤایرۆسەکە لەسەرچاوەیەکی گیاندارەوە، بەڵام تائێستا نەتوانراوە بەکۆمەڵ ئەو نەخۆشیە لە گیاندارا و ئاژەڵدا دەستنیشان بکرێت.

هەچ جۆرێکی نوێ لە کۆڤید-19 لەوانیە گیانداران بۆ مرۆڤی بگوازێتەوە و توانای هەبێت بگۆڕدرێت بۆ جۆرێکی نوێ بەتەواوەتی.

کۆدی وارین زانای ڤایرۆسەکان و زانای بەرگری، هەروەها هاوکاری دوای دکتۆرایە لە زانکۆی کۆلۆرادۆ لە بۆڵدەر دەڵێت "بەدڵنیا‌ییەوە لە ئەژەڵدا پەرە دەسەنێت بۆ جۆرێکی جیاواز لەوەی لە مرۆڤدا هەیە، لە ئیستادا جۆرێکمان نیە تایبەتبێت بە مرۆڤ هەوڵەبدات پەرەبسەنێت بۆ ئەوەی لە گیانداری‌کەدا بەردەوام بێت، دواتر بە ئاراستەی پەرەسەندنی بێوینە لەو ئەژەڵ و گیاندارەدا بەردەوام دەبێت".

باخچەی ئاژەڵان لە فینکس لە ولایەتی ئەریزۆنا
باخچەی ئاژەڵان لە فینکس لە ولایەتی ئەریزۆنا

تائیستا چەندین جۆری کۆڤید-19 گۆڕانکاری بەسەردا هاتوە لە مرۆڤدا دۆزراونەتەوە وەک دەڵتا و ئۆمیکرۆن، زاناکان ناتوانن ئەو ئەگەرە بەدوور دانێن هەندێک لەو جۆرانە لە گیاندارو ئاژەلەوە هاتوە.

سورێش کووچیپۆدی پرۆفیسۆر و سەرۆکی بەشی نەخۆشیە سەرهەڵداوە بۆگوازراوەکان لە زانکۆی ولایەتی پەنسلڤانیا ووتی "زۆرینەی گرنگی و خەرجیەکان سەنگی دەخەنە سەر چۆن تاقیکردنەوە لەسەر مرۆڤ بکرێن، چۆن نەخۆشخانەکان ڕێکخەین بۆ وەرگرتنی نەخۆش، بەڵام ئەم پرۆسەیە ئاوڕ لە گیاندارەکان ناداتەوە، بەم هۆکارە زۆر پەیوەندی وونبوومان هەیە بۆ بەدواداچوونی سەرچاوەی ئەم ڤایرۆسانە، هەربۆیە لەوانەیە لە هەندێک گایندارا نەگەڕابین لە بەشێکی ئەم جیهانەدا هەبن و لەوانەیە ڤایرۆسەکە لەوانەدا تاڕادەیەک پەرەی سەندبێت، زۆر کەلێن هەیە لە بەستنەوەی خاڵەکاندا پێکەوە".

کووچیپۆدی زانای ڤایرۆسی گیانداران لە توێژینەوەیەکی جیاوازدا بەڵگەی دەستکەوتوە لەسەر بوونی کۆڤید-19 لە ئاسکی کلک سپیدا لە دورگەی ستاتن لە نیویۆرک. زاناکان گیاندارەکانیان لە نێوان 12ی مانگی 12ی ساڵی 2021 و 31ی مانگی یەکی 2022دا پشکنیوە، دژە تەنیان دۆزیوەتەوە دژ بە جۆری کۆڤید-19 لە 19 سەردا لەکۆی 191 نموونە لێیان وەرگیراوە.

گۆڕانکاری کەش مەترسی گەورەیە بۆ تەندروستی هەسارەی زەوی

تیمێک لە 270 زانای تایبەت بەکەش پێکهاتوە، ئاگاهینادا کە کاریگەری داهاتوی کەش بەم زوانە پێچەوانەی نابێت ئەگەر حکومەتەکان بەڕژدی هەنگاو بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی مەترسیەکانی لەداهاتووی نزیکدا لەسەر جیهانە نەنێن.

هوو سۆنگ لی سەرۆکی دامەزراوەی حکومەتی نێودەڵەتی پەیوەست بە گۆڕانکاری کەش ووتی "پێشتر بەم شێوەیە مەترسی لەسەر هەسارەکەمان نەبوە، چالاکی مرۆڤ بۆتە هۆکاری گەرمبوونی هەسارەی زەوی بەڕێژەیەک بەلانی‌کەمەوە لە 2 هەزار ساڵی ڕابردوودا نەمانبینیوە، ئێمە لە ڕێگایکداین بۆ گەیشتن بە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای زەوی بە1.5 پلەی سەدەی لە 20 ساڵی داهاتوودا، ئەگەر هەنگاوی گەورە و ئازایانە نەنرێت بەرزبوونەوەی پلەی گەرما بەردەوام دەبێت".

ووتیشی "ئەو ڕێوشوێنانەی حکومەتەکان لە ئەمرۆدا دەیگرنەبەر دیاری دەکات چۆن مرۆڤ لە داهاتوودا خۆی لەگەڵ گۆڕاناکاری کەش دەگونجێنیت و کاردانەوەی سروشت بۆ مەترسیەکانی لە هەڵکشاندایە و پەیوەستە بە کەش چۆن دەبێت؟".

دێبرا ڕۆبەرتس سەرۆکی بەشدار لە تیمی دووهەمەی حکومەتی نێودەوڵەتیدا پەیوەست بەگۆڕانکاری کەش کە ڕاپۆرتەکەی دەرکردوە دەڵێت "بەڵگەی زانستی لەسەر گۆڕانکاری کەش مەترسیە بۆ خۆشگوزەرانی مەرۆڤ و تەندروستی هەسارەکە گوومانی تێدا نیە، گۆڕانکاری کەش لەگەڵ بەکارهێنانی سەرچاوەکانی سروشت بەهەڵە یەکدەگرێتەوە، سەرباری وێرانکردنی سەرچاوەکان و بڕینەوەی دارستانەکان و فراوانبوون و زۆربوونی شارستانی و زۆرداری و فرامۆش کردن، لە کاتێکدا 3.3 تا 3.6 ملیار کەس لە ژینگەیەکدا دەژین گۆڕانکاری کەش لەسەریان زۆر تووندە".

ئەم بەشانە ئەفریکا و باشوری ئاسیا و ئەمریکای ناوەڕاست و باشور و دوەرگە بچوکەکان و جەمسەری باکوور دەگرێتەوە. راپۆرتەکە ئاگاهی ئەدات و دەڵێت "ئەوکەسانەی لەو خالانەدا دەژین ڕوبوڕوی کەمی خۆراک دەبنەوە، ئەمەش دەبێتە هۆکاری بەدخۆراکی، ئەگەر بەهاتنی ساڵی 2050 گەرمای جیهان 2 پلە بەرزبێتەوە .

سەرباری ئەم پێشبینیە مەترسیدارانە، زاناکان دەڵێن ڕاپۆرتەکە ڕوانگەیەکی دروست دەخاتە ڕوو بۆ ئەو هەنگاوانەی نراوە بۆ وەستانی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و چیتر دەبێت بکرێت. دەڵێن ڕاپۆرتەکە چارەسەر پێشکەشدەکات دەرباری چۆنێتی خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانکاری کەش و کەمکردنەوەی خراپترین کاریگەری.

زاناکان دەڵین دەکرێت ڕوبەڕوی هەندێک ئەلەنگاری بینەوە لەڕێگای دامەزراندنی جیهانێک زیاتر دادپەروەری تێدابێت و بەردەوامی هەبێت و دورکەوتنەوە لە وزەی خەڵوزی بەردین بۆ وزەی نوێکراوە و بەکارهێنانی زانستی رەسەن بۆ پارێزگاری لە سەروشت.

ڕەنگە ئەم هانگاوانە لە پاڵ پرۆژەی خۆگونجاندن و ئەهوەن‌ کردنەوە هاریکاربێت لە گۆڕانکاریدا بەرەو باش بوون، بەڵام وڵاتانی کەمدەرامەت پێویستیان بە وڵاتانی دەوڵەمەند دەبێت بۆ یارمەتیان.

پارچەیەکی گەورەی مووشەک لە واڵایی‌دا کەوتۆتە سەر مانگ

کیبکاناڤراڵ، فلۆریدا – پارچەی موشەکێکی بەجێماو لە واڵاییدا بە قورسی 3 تەن کەوتە سەر مانگ، ئەم جۆرە بەرکەوتنە نەبینرا، لەبەر ئەوەی بەر بەشی تاریکی مانگ کەوتوە، بەڵام بەسە بۆ دروستکردنی دەمی چاڵێک لەوانیە تیرەکەی بە درێژایی بارهەڵگرێکی گەورە بێت .

پارچە مووشەکەکە ڕۆژی هەینی بە خێرایی 9300 کیلۆمەتر بەر مانگ کەوتوە و هیچ تلسکۆپێک تۆماری نەکردوە، زانیاری لەسەر کاریگەریەکەی بەرکەوتن و دڵنیابوون لێی، چەند هەفتەیەک یاخودا زیاتر دەخاێنێت.

شارەزایان لەوباوەڕەدان بە شێوەیەکی ناڕێک و پێک لە واڵایی‌دا دەسوڕایەوە، لەوەتای بەر لە 20 ساڵ لەمەوبەر

چین بۆ ئاسمان هەڵیداوە، بەڵام بەرپرسانی چین گومانیان هەیە ئەو پرسە پەیوەندی بەوانەوە هەبێت.

بەچاوپۆشین لەوەی کێ هاڵیداوە، زاناکان پێشبینی دەکەن بەکەوتنەخوارەوەی چالێکی بە پانتایی 10 بۆ 20 مەتر دروست کردبێت و تەپ و تۆزی خاکی مانگی بە سەدان کیلۆمەتر دوور هاویشتبێت.

ئاسانە بەدواداچوون بۆ پاشماوەی مووشەک لە خولگەی نزمدا بکرێت، هیچ ئەگەریک نیە ئەو تەنانەی لە قووڵای واڵایی‌ هەن بەر هیچ شتێک بکەون، زۆر کەڕەتیش ئەم پارچە دوورانە لە بیردەکرێن، بێجگە لە دەستەیەک چاودێر هەن پێیان خۆشە لای خۆیانەوە ڕۆڵی لێکۆڵەرەوەی واڵایی ببینن.

بیڵ گرای پێشتر ووتی "ئەو پارچەیە هی مووشەکێکی سپەیس ئێکسە"، دوای مانێک لە بدواداچوونی بۆ ئاراستەی خۆی ڕاستکردەوە و ووتی ئەو تەنە نادیارە مووشەکی فالکۆنی سپەیس ئێکس نیەوە لە قۆناغی بەرزدا چیابووبێتەوە لەکاتی هەڵدانی ستەلایتێکی چاودێری ناسا بۆ قوڵایی واڵایی لە ساڵی 2015دا.

گرای ووتی ئەگەری هەیە قۆناغی 3هەم بێت لە موشەکێکی چین کەبسولێکی تاقیکردنەوەی ناردوە بۆ سەر مانگ و لە ساڵی 2014دا گەڕاوەتەوە. بەڵام کاربەدەستانی وەزارەتی چین ووتیان ئەو مووشەکەی ئەوان هەڵیانداوە لە قۆناغی باڵادا بەکەمێک گەڕاوەتەوە بەرگی هەوای زەوی و سووتاوە.

فەرماندەیی واڵای وڵاتەیەکگرتوەکان کە چاودێری پەشماوەکانی واڵایی لە خولگەی نزمدا دەکات، ووتی قۆناغی باڵای مووشەکەکەی چین لە ئەرکیدا بۆ مانگ لە ساڵی 2014دا لەخولگەی خۆی دەرنەچوە، وەک پێشتر بە داتای تایبەت بەخۆی ڕوونکراوەتەوە. بەڵام نەیتوانی بیسەلمینێت ئەو مووشەکەی بەر مانگ کەوت هی کێیە!

گرای زانای ماتماتیک وفیزیا ووتی ئەو دڵنیایە ئەو مووشەکە هی چینە. ووتیشی "لەم جۆرە پرسانەدا زیاتر بەئاگابووم، بەڵام لەڕاستیدا بەهیچ شێوەیەک نابینم شتێکی جیاواز بێت.

جاناسان ماکدوێک لە ناوەندی هارڤارد و سمۆسۆنیان بۆ فیزیای گەردوون پشتیوانی خۆی بۆ خەمڵاندنی گرای دەربڕی، بەڵام ئاماژەیدا کە کاریگەری تەنها دروستکردنی چاڵێکی کەیە لەسەر مانگ و هیچی تر.

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:26 0:00

XS
SM
MD
LG