Accessibility links

ئەمەریکا داوا دەکات ئەنجومەنی ئاسایش هێرشەکانی سەر هەولێر شەرمەزار بکات


دانیشتنێکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان
دانیشتنێکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان

ئەمەریکا داوای دانیشتنێکی ئەنجومەنی ئاسایش دەکات کە تیایدا هێرشە مووشەکەکانی ئێران بۆ سەر هەولێر شەرمەزار بکرێت.
ڕۆژی سێشەممە ئەرکی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەژماری تویتەریدا ڕایگەیاند " ئەمڕۆ ئەمەریکا داوای دانیشتنێکی ئەنجومەنی ئاسیشی نەتەوە یەکگرتووەکانی کرد بۆ شەرمەزارکردنی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستانی عێراق. ئەم هێرشە سەرکێش و بێپاساوەی کە بەر ماڵێکی سڤیل لە هەولێر کەوت سەرپێچییەکی توندی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق بوو."


هەروەها دەشڵێت " پێویستە ئەنجومەنی ئاسایش ئەم هێرشە شەرمەزار بکات، ئێران بەرپرسیاربکات، و پشتیوانی لە دیموکراسی و سەروەری عێراق بکات."
شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە ژمارەیەک مووشەک ئاراستەی هەولێری پایتەخیت هەرێمی کوردستان کرا. سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی گرتە ئەستۆ و ڕایگەیاند "ناوەندی ستراتیژی پیلانگێڕی و ئاژاوەنانەوەی زایۆنییان" لەهەولێر کردووەتە ئامانج، بەڵام بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بوونی هەر بنکەیەکی ئیسرائیلی لەهەرێم و شاری هەولێر ڕەتدەکەنەوە.

XS
SM
MD
LG