Accessibility links

حسێن یەزدان پەنا: ئێران سەرقاڵبوونی ئەمەریکا و ئەوروپای بەشەڕی ئۆکرانیاوە قۆستەوە و هەولێری موشەک بارانکرد


سەرۆکی پارتی ئازادی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەو موشەکانەی کە ئێران شاری هەولێری پێ کردە ئامانج، لە دوو سەکۆی موشەکیەوە و لە کرماشان و تەبریزەوە هاویشتراون، جەخت لەسەرئەوەشدەکاتەوە سەرجەم موشەکەکان چینی و کۆرین، بەڵام دەستکاری کراون و ناوی جۆراوجۆریان لێنراوە.

لەم گفتووگۆیەدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، حسێن یەزدان پەنا سەرۆکی پارتی ئازادی کوردستان دەڵێت "ئەو موشەکانەی ئێران ئاراستەی هەولێری کردن، موشەکی چینی و کۆرین، بەڵام دەستکاری کراون و مەوداکانیان زیادکراوە، هەروەها ناوی جۆراوجۆریشیان لێنراوە، وەکو فاتح و زلزال و چەندین ناوی تر."

حسێن یەزدان پەنا ڕوونیکردەوە، ئێران لە زۆر شوێن و لەهەندێک ناوچەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش پێگەی موشەکی داناوە، بەتایبەت پێگەیەکی گەورەی لەکرماشان هەیە، وتی"ئەو موشەکانەی ئاراستەی هەولێر کران، لە هەردوو پێگەی تەبرێز و کرماشانەوە هاویشتراون."

سەرۆکی پارتی ئازادی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، سەرجەم ئەو موشەکانەی پێشتر ئاراستەی هەولێر و پردێ کراون، بە دەست و پلانی ئێران ئەنجامدراون، بەڵام خۆی لێ بێبەریکردووە، وتی"پەلاماری ڕوسیا بۆ سەر ئۆکراین، بووەتە بابەتێکی گەورە و سستمی جیهانی توشی شڵەژان کردووە، بۆیە ئێران سەرقاڵبوونی جیهانیان بەشەڕی ئۆکراینەوە وەکو دەرفەت قۆستەوە، تا بێ منەتانە ڕۆکێت بگرێتە هەولێر، چونکە لەڕوانگەی ئێرانەوە، ئەمەریکا و ئەوروپا سەرقاڵی ئۆکراین و نایانپەرژێتە سەر بەرپەرشدانەوەی ئەو، بۆیە بێ منەتانە خۆی کردە خاوەنی."

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:05:19 0:00

XS
SM
MD
LG