Accessibility links

کاردانەوەی خەڵکی هەولێر لەسەر هێرشە مووشەکییەکەی کرایە سەر شارەکەیان


دیمەنی ناوخۆی ماڵێک کە لەکاتی هێرشی مووشەکییەکەی سەر هەولێر زیانی پێگەیشتووە
دیمەنی ناوخۆی ماڵێک کە لەکاتی هێرشی مووشەکییەکەی سەر هەولێر زیانی پێگەیشتووە

پاش ئەوەی شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە چەند مووشەکێک ئاراستەی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کرا، کاربەدەستان لە هەرێمی کوردستان هیچ زیانێکی گیانیان بەهۆی ئەو هێرشانە ڕانەگەیاند ئەوەی سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارێتیەکەی گرتە ئەستۆ.

سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی هێرشەکەی شەوی رابردووی سەر هەولێر ئاماژەی بەوە دا، "شەوی رابردوو 'ناوەندی ستراتیژیی پیلانگێڕی و ئاژاوەنانەوەی زایۆنییەکان' کرانە ئامانجی مووشەکە بەهێزەکانمان".

جێی باسە ١٢ مووشەکی بالیستیکی لە دەرەوەی سنوورەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان ئاراستەی شاری ھەولێر کرابوون، کە جگە لە زیانی ماددی، زیانی گیانی لێ نەکەوتەوە.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێکی تایبەتدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندبوو ”ئامانجی هێرشەکەی ئەمشەوی سەر هەولێر کونسوڵخانەکان بووە، بەڵام هێرشەکان ئامانجەکانیان نەپێکاوە، زیان بەر کەناڵی کوردستان ٢٤ و هەندێک جێگەی ترکەوتووە.”

پەیامنێرمان ئەحمەد زێباری لەو بارەیەوە قسەی لەگەڵ چەند هاووڵاتییەکی خەڵکی هەولێر کرد کە لە شوێنی هێرشەکەوە نزیکبوون و زیانی مادیان بەرکەوتووە ، هەروەها ئەو کەسەی کە بەهۆی هێرشەکەوە برینداربووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:55 0:00

XS
SM
MD
LG