Accessibility links

بانکەکانی ئەوروپا هۆشداری مەترسی  لەسەر ملیاران دۆلار دەدەن بەهۆی سزاکانی سەر ڕووسیاوە 


بانکی کریدیت سویس (CSGN.S) بۆ کۆتایی ساڵی 2021دا کۆی گشتی توانا داراییەکانی رووسیای ئاشکرا کرد کە یەک ملیار و 600 فرانکی سویسرییە و دەکاتە یەک ملیار و 730 ملیۆن دۆلار. ئەمە دوایەمین بانکی ئەوروپیە بۆ ئاشکراکردنی ئەگەری ڕادەی زیانەکان بەهۆی سزاکانی وڵاتانی ڕۆژئاواوە بۆ گۆشەگیرکردنی ڕوسیا لە سیستمی دارایی جیهانی.

بانکی UniCredit ئیتالی و (CRDI.MI) و بی ئێن پی پاریباس (BNPP) ی فەرەنسی ئاشکرایان کرد کە بە بەهای ملیاران یۆرۆ دارای ڕووسیا لە مەترسیدایە. سیناریۆیەکی مەترسیدار لە ئارادایە کە ڕەنگە بانکەکان هەموو شتێک لەدەست بدەن ئەگەر مۆسکۆ دەستبەسەر سەرمایەکاندا بگرێت و سزاکانیش وا لە دراوی ڕوسی بکات بەهاکەیان لەدەستبدەن.

بانکی (DBKGn.DE) ڕایگەیاند کە خستنەڕووی مەترسی متمانەی دارایی بۆ ڕووسیا و ئۆکرانیا بڕی 2.9 ملیار یۆرۆ بووە و لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا ڕوسیا زیاتر زیانی بەرکەوتووە.

کۆمپانیا ڕۆژئاواییەکان بە کۆمەڵ لە ڕووسیا کشانەوە، لەکاتێکدا ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ، یەکێتی ئەوروپا و بەریتانیا لە وەڵامی هێرشە داگیرکارییەکانی ڕووسیا بۆ ئۆکرانیا دا سزایان سەپاند بەسەر ڕووسیادا بە مەبەستی سنوردارکردنی دەستڕاگەیشتنی مۆسکۆ بە توانستە داراییەکان.

بانکەکان و کۆمپانیاکانی بیمە و بەڕێوەبەرانی سەرمایە کە بە دەگمەن لێدوانی سیاسی دەدەن لەکاتێکدا جەنگەکە پێی ناوەتە هەفتەی سێیەمییەوە بە خێرایی دوورکەوتنەوە لە ڕووسیا و لێدوان سەبارەت بە هەڵسەنگاندنی بەرکەوتنیان.

لە کاتێکدا ئەگەری پێشبینیکراوی زیانەکان لە نێوان خاوەن قەرزە گەورەکانی ئەوروپادا ئەوەندە گەورە نین بە ڕادەیەک هەڕەشە لە سەقامگیرییان بکات ، شیکەرەوەکان و وەبەرهەمێنەران ترسی ئەوەیان هەیە کە ڕەنگە پلانەکانی گۆڕانکاری ببنە ئاستەنگ لەبەردەم کڵێشە داراییەکەدا و پارەدان بۆ خاوەن پشکەکان بوەستێنن.

هەروەها جەنگەکە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی بەهای سود لە لایەن بانکی ناوەندی ئەوروپاوە واتە ئەوەی پلانیان بۆ داڕشتبوو هەڵدەگەڕێتەوە ، لەگەڵ ئەوەشدا وا پێشبینی دەکرێت کە سیاسەتمەداران لە ڕۆژی پێنجشەممەدا کۆببنەوە لە کاتێکدا جیاوازی لە نێوانیاندا هەیە لەسەر چۆنێتی هەنگاوەکانیان و وە نیگەرانن لەوەی هەڵە بکەن.

بانکی فەرەنسی لەو باوەڕەدایە کە یەکەم بانکی سەرەکی بێت کە تۆڕەکانی ئای تی خۆی بەسەر ڕووی ستافەکانیدا لە مۆسکۆ داخستبێت، هەروەها کارمەندەکانی لە شوێنەکانی دیکە دامەزراندووە بۆ بەڕەنگاربوونەوەی هەر هێرشێکی ئەلکترۆنی مەترسیدار لەلایەن ڕوسیاوە.

سەرچاوە: ئاژانسی ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG