ڕۆژی پێنجشەممە کرێملن وتی ئابووری ڕووسیا توشی " شۆک " بووە و کۆمەڵێک ڕێوشوێن دەگیردرێتەبەر بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی سزاکان، وتیشی ئەمە " جەنگێکی ئابووری بێپێشینەیە دژی ڕووسیا."
ڕۆژئاوا کۆمەڵێک سزای ئابووری توندی سەپاندووە بەسەر ڕووسیادا بەهۆی داگیرکارییەکەیەوە لە ئۆکرانیا.
وتەبێژی کرێملن دمیتری پێسکۆڤ بە ڕۆژنامەنووسانی وت " ئابوورییەکەمان توشی شۆک بووە و دەرەنجامی نەرێنی لێکەوتۆتەوە، بەڵام کاریگەرییەکانی کەم دەکرێنەوە."
وتی بارودۆخەکە شڵەژاوە، بەڵام ئاماژەی بەوەدا کۆمەڵێک ڕێوشوێن دەگرینەبەر بۆ هێورکردنەوە و جێگیرکردنی بارودۆخەکە.
وتی " ئەمە بەدڵنیاییەوە بێپێشینەیە. ئەم جەنگە ئابوورییەی کە دژی وڵاتەکەمان دەستیپێکردووە هەرگیز پێشتر ڕووینەداوە. لەبەر ئەوە زۆر قورسە پێشبینی هیچ شتێک بکەیت."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
کرێملن: ئابووری ڕووسیا بەهۆی جەنگە ئابوورییە بێپێشینەوەکەوە توشی " شۆک " بووە
