Accessibility links

گوتەبێژێکی سەرۆکی تورکیا: ئەردۆغان ڕۆژی یەکشەممە داوا لە پوتن دەکات کۆتایی بە شەڕ لە ئۆکرانیا بهێنێت


گوتەبێژێکی سەرۆکی تورکیا گوتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕۆژی یەکشەممە بە ڤلادیمیر پوتنی سەرۆکی ڕووسیا دەڵێت کۆتایی بە هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکرانیا بهێنێت هاوکات گوتیشی چاوەڕوان ناکرێت وتووێژەکانی نێوان مۆسکۆ و کیێڤ هیچ ئەنجامێکی هەبێت هاوکاتی بەردەوامبوونی شەڕ.

تورکیای ئەندامی ناتۆ، کە سنووری دەریایی لەگەڵ ئۆکرانیا و ڕووسیاش لە دەریای ڕەشدا هەیە، پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ هەردوو وڵاتدا هەیە.

ئانکەرە کە دژی سزاکانە بۆ سەر مۆسکۆ، بەڵام لە هەمان کاتیشدا دەڵێت داگیرکردنی ئۆکرانیا جێگای قبوڵکردن نییە، داوای ئاگربەستێک دەکات و ئامادەیی خۆی بۆ میواندارێتی وتووێژی ئاشتی دەربڕیوە.

وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا ئیبراهیم کاڵن لە لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێران لە ئەستەنبوڵ گوتی ئەردۆغان جارێکی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ڕۆژی یەکشەممە ئەو پێشنیارە دەخاتەوە بەردەم پوتن. ئەو داوا لە پوتن دەکات "دەرفەتێک بدات" بە ئاگربەست، و هێرشەکانی ڕابگرێت، و هاوکاری بکات بۆ دانانی ڕێڕەوێکی پێویست بۆ دەرچوونی خەڵکی سیڤیل و ناردنی هاوکاری.

کاڵن گوتیشی " ئێمە تیشک دەخەینە سەر ئەوەی پێویستە چ هەنگاوێک بنێین بۆ ئەوەی لایەنەکان بهێنینە سەر مێزی دانوستاندن و چۆن بتوانین قەناعەت بە ڕووسیا بکەین هێرشەکان ڕاگرێت."

XS
SM
MD
LG