Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سەردانی پۆڵەندا دەکات


ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆژی شەممە گەیشتە پۆڵەندا بۆ وتوێژ لەگەڵ بەرپرسان سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، لە کاتێکدا سەدان هەزار پەنابەری ئۆکرانی گەشتوونەتە وڵاتەکە و لە جەنگ هەڵاتوون.

لە وەتای دەستپێکی جەنگی ڕووسیا لە دژی ئۆکرانیا بلینکن یەکەم گەورەترین بەرپرسی ئەمەریکایە سەردانی پۆڵەندا دەکات، بڕیار وایە لە نزیک سنوری ئۆکرانیا وتوێژ لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی پۆڵەندا ماتێۆش مۆراڤیەسکی و وەزیری دەرەوە زبیگنیە ڕاو ئینزێژوف ئەنجام بدات.

هەر لە کاتی دەستپێکردنی داگیرکاریەکەی ڕووسیا لە 24ی مانگی دوودا، زیاتر لە 780 هەزار کەس لە ئۆکرانیا بەرەو هۆڵەندا هاڵاتوون.

هەروەها زیاتر لە 1ملیۆن ئۆکرانی خۆیان گەیاندووەتە وڵاتانی دراوسێ.

بلینکن سەردانی هاوپەیمانە سەرەکییەکانی دەکات لە ئەوروپا و ئەوانەی نیگەرانن لەم جەنگە، بۆ دەربڕینی پشتیوانی واشنتن و پتەوکردنی ئاسایش و یەکگرتوویی ڕۆژئاوا لە دژی مۆسکۆ.

بڕیارە بلینکن دوای جێهێشتنی پۆڵەندا، بچێتە مەڵدۆڤا، کە بەشێک لە ئۆکرانیەکان ڕوویان تێکردووە، هەروەها 3 وڵاتی بەڵتیک کە بەتایبەت نیگەرانن لە دەستپێشخەرییەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا.

بلینکین ڕۆژی هەینی لە برۆکسل بەسەر برد، بە کۆبوونەوە لەگەڵ هاوتاکانی لە ناتۆ و یەکێتی ئەوروپا بۆ تاوتوێکردنی دانانی فشاری زیاتر لەسەر رووسیا، سەرباری پشتیوانیەکان بۆ پەنابەران.

بلینکن ڕۆژی پێنجشەممە لە برۆکسل گوتی "هێرشەکانی کریملن بۆتە هۆکاری زیانی زیاتر لە نێو خەڵکی سیڤیڵ لە ئۆکرانیا، ئەگەر بە هەزارانیان نەکوژرا بن، بە سەدانیان کوژراون و ژمارەیەکی زۆریش بریندارن".

گوتیشی "زیاتر لە ملیۆنێک پەنابەر لە ئۆکرانیاوە بۆ وڵاتانی دراوسێ هەڵاتوون". هەروەها جەختی لە پشتیوانی زیاتری واشنتن کردەوە.

XS
SM
MD
LG